ناونیشانی پەڕتووک: مێژووی گۆرانی و میوزیکی ناوچەی #کۆیە#
ناوی نووسەر: #وریا ئەحمەد#
شوێنی چاپ: #هەولێر#
دەزگای پەخش: #زانکۆی سەڵاحەدین#
ساڵی چاپ: 2020
ژمارەی چاپ: یەکەم
پەرتووکەکە بە شێوەیەکی گشتی باس لە مێژووی 100 ساڵی گۆرانی و ئاواز و مەقام لە سنووری شاری کۆیە لە نێوان ساڵانی 1850 بۆ 1950 دەکات.
لە پەرتووکەکەدا بە وێنەوە باسی جۆرەکانی ئاواز و گۆرانی و مەقامی تایبەت بە شاری کۆیە کراوە کە لەلایەن کێ و لە کوێ و لەگەڵ کێ گوتراون و باسی چییان کردووە و جۆری گۆرانی و مەقامەکان چی بوون، ئەوەش بە ئامانجی بە ئەرشیفکردن و نەفەوتانی ئەو گۆرانی و میوزیکانەیە.[1]