خواردنی کەرەی ناو کەرەشاخ
سەپانی بەزم و خۆشی و ڕووح سووک هەبوو کاری قەڵپی دەکرد لەمانه دەچوو کەرەی ناو کەرەشاخەکەی دەخوارد هیچی نەدەهێشت، که سەپانەکان داسی پی بسوون، ئینجا سەپانەکان که دەیانزانی کێ خواردوویەتی ئەوا به هەموويان دارکارييان دەکرد و لێیان دەدا به قونگە داس و مار هەنجن بە هەنجیيان دەکرد و تەمێیان دەکرد، ئیتر بەبڕای ببڕای جارێکی تر (کەرە) ی ناو کەرەشاخی نەدەخوارد، بەو بەزم و ڕەزم و خۆشییەی سەپانان وتراوە: خواردنی کەرەی ناو کەرەشاخ.[1]