ئەگەر زمان بێڵێ، سەر ڕەحەتە.
ئەگەر زمان نەڵێ، سەر سەلامەتە.
قسە بەپێی شوێن، لەناو کۆر و کۆبوونەوەدا، سەنگ و قوورسایی خۆی هەیە، دانیشتن و زۆر وتن خاوەنەکەی تووشی کێشە ئەکات، بۆیە پێویستە قسەی بێ سەنگ و تەرازوو نەکرێ، چونکە قسەی ناڕێک لە جێگەیەک کە شوێنی وتنی نییە، مرۆڤ تووشی کێشەدەکات. [1]