تورکیا بە شێوەیەکی هۆڤانە کۆمەڵکوژی لەسەر گەلەکەمان بەڕێوە دەبات
لە #مێردین# و دیلۆک بە کارەساتی هاتوچۆ دەیان هاوڵاتی و زۆرینە وڵات پارێز بوون بە قوربانی.
دەوڵەتی داگیرکاری تورکیا بە شێوەیەکی هۆڤانە کۆمەڵکوژی لەسەر گەلەکەمان بەڕێوە دەبات و دەیان هەزار مرۆڤی ئازادیخواز و چالاکوان و سیاسەتمەداری لە کونجی زیندانەکانی کردووە، گەلی کوردی بەرخۆدێری باکوری وڵاتمان ڕۆژ بە ڕۆژ ڕقی پیرۆزی ئەستورتر دەبێت لە بەرامبەر فاشیزم و هێڵی خیانەت و داگیرکاری، لەگەڵ ئەو هێرش و قوربانی و هاوکات بەرخۆدانیەدا. بە داخەوە جارێکی تر دڵی گەلەکەمان ڕاچڵەکی و بە هەواڵێکی جەرگبڕ تاساین، کە بە کارەساتێکی گوماناوی نزیکەی 40 هاوڵاتی لە دیلۆک و ماردین بوون بەقوربانی
ئێمە لە تەڤگەری ئازادی هاوخەمی و دڵتەنگی خۆمان و هاوکات سەرەخۆشیمان دەگەیەنین بە گەلی ئازادیخوازی باکوری کوردستان و بنەماڵەی قوربانیانی ئەو کارەساتە، لە ناخەوە هیوای چاکبونەوە بۆ بریندارەکان دەخوازین، دواجار ئێشی هەموومان یەکە و چارەسەریش لە دەستی هەموومانە بێ جیاوازی.
دەستەی هاوسەرۆکایەتی #تەڤگەری ئازادی#. [1]
22/8/2022