ئەگەر زمان ساتێک هێناتیە پێکەنین، وریابە ساڵێک نەتگرێنێ.
زمان هۆیەکە بۆ دەربڕینی هەست و سۆز، لە ژیاندا ئەگەر بەهۆکارێک تووشی خۆشییەک بوویت، لەخۆت باییمەبە، هەستی خۆشی وەک یەک لای دۆست و دوژمن دەرمەبڕە، نەوەک بەهۆیەوە تووشی ناخۆشییەک ببیت، هەموو خۆشییەکەت لەبیربچێتەوە. [1]