ئەگەر زێڕ و پولت خستە بن کەوشت، ماچ بە شیری ئاودار ئەدەی.
شیری ئاودار: شیرێکی هێندە تیژە موو ئەکات، وەک ئاو هەموو بەردێک کون دەکات، لە پەندەکەدا مەبەست لە دوژمنە، کەسی دنیادیدە و هۆشمەند، ماڵی دنیا فریوی نادا و پێی ناخەڵەتێ، بۆیە ئەو جۆرە کەسایەتییانە لە تەواوی ژیاندا بەرانبەر دۆست و دوژمن بێمنەتن و نابەزن.[1]