ناو: ئازاد
نازناو: ئازاد خۆشناو
نووسینی: #خالید عومەر عوسمان#
ئازاد خۆشناو-مۆسیقا ژەن
هونەرمەند (ئازاد خۆشناو) لە ساڵی 1966 لە شارۆچکەی #شەقڵاوە# لەدایک بووە، خێزان دارە و کوڕێکی هەیە بەناوی (شاکار)، لە تەمەنی هەشت ساڵی دەستی کردووە بە مۆسیقا ژەنین سەرەتا بە ئامێری گیتار و ساز، لە تەمەنی (13) ساڵی دەستی کردووە بە کەمانچە ژەنین، ساڵی 1983 بووەتە ئەندامی تیپی مۆسیقای کۆمەڵەی هونەرمەندان لە #هەولێر# بۆ ماوەی چوار ساڵ، پاشان بووەتە ئەندامی تیپی مۆسیقای میللی هەولێر کە ئەوکات گەورەترین تیپ بوو، ساڵی 1991 گەڕاوەتەوە شەقڵاوە تیپی مۆسیقای سەفینی دامەزراندووە و بەردەوام بووە تا کۆتایی ساڵی 1995، ئەو گرووپە لە ماوەی ئەو چوار ساڵەدا زۆر کاری بۆ هونەرمەندان کرد بە تایبەتیی تۆمارکردنی سروودی نیشتمانی بۆ هونەرمەندان سروودەکان دژی شەڕی براکوژی بوون هەروەها سروودێکیان بۆ شەهیدانی شەقڵاوە تۆمار کرد، ساڵی 1996 کوردستانی جێهێشتووە ڕووی کردۆتە ئەڵمانیا، دوای بینینی چەند کۆرسێکی زمانی ئەلمانی و کۆرسی مۆسیقا بۆ چەند ساڵێک لە چوار تیپی ئۆرکێسترا لە باشوور و ناوەڕاستی ئەلمان بەشداری کردووە، هەروەها دەبێتە مامۆستای میوزیک لە یەکێک لە قوتابخانەکانی شاری کۆڵن، بەڵام هەست دەکات ئەم قوتابخانەیە کاتی زۆر دەگرێت و دووری دەخاتەوە لە میوزیک و گۆرانیی کوردی، بۆیە دەستبەرداری دەبێت، دوای ئەوەی لەو قوتابخانەیە دەستی لە کار هەڵگرت، ئەلبوومێکی میوزیکی بەناوی ئاوازەکانی چیای کوردان بڵاوکردەوە کە دەنگدانەوەیەکی باشی هەبوو، یەک لەم تیپانە کە زیاتر لە 100 مۆسیقا ژەن بەشدار دەبوون لە کۆلن Köln Orchestea Gesellschaft.، پاشان بۆ ماوەی ساڵێک مامۆستای قوتابخانەیەکی مۆسیقا بووە لە کۆلن، لەبەر کەمی کاتی بۆ موزیکی کوردی دەستی هەڵگرت لە وانە وتنەوە، پاشان بەردەوام کاری لەسەر ئەوە کردووە کە چەند بەرهەمێکی مۆسیقا تۆمار بکات، ئەوە بوو ئەلبومێکی تۆمار کرد بە ناوی ئاوازەکانی چیای کوردان melodies of the Kurdish mountains، دوا بەرهەمی ئەلبومێکی مۆسیقا و ئەلبوومێکی سروودی مارشە، پەڕتوکێکی مۆسیقاشی بڵاو کردووەتەوە بەناوی (ڕاهێنانی ڕۆژانە) کە تایبەتە بە ئامێرە دەنگ ناسکەکان کە لەسەر کلیلی سۆل نۆتەکەیان دەنووسرێن وەکوو ڤیۆلین و ساز و سەنتوور و فلوت و زورنا، ، هتد،
ئەم ژیاننامەم لەخۆی وەرگرتووە لە 24-7-2021[1]