ناو: ئیسماعیل
نازناو: دەروێش سمایل
ناوی باوک: حەسەن
نووسینی: وشیار عەلی حەسەن
ناوی تەواوی (ئیسماعیل حەسەن ئیبراهیم حسێن) ناسراو بە مام (دەروێش سمایل) لە ساڵی (1917) لە گوندی (
گڕاوگڕاو) ی
کەندێناوەکەندێناوەی کلکەی بناری
قەرەچوغقەرەچوغ لە دایکبووە، لە عەشیرەتی (لەک)ن، دایکی ناوی (جەمرە ئیسماعیل لەک) خەڵکی گوندی
کانی سلێمانەکانی سلێمانەیە.
مام سمایل، چونکە باوکی دوو هاوسەری هەبووە لە دایکی خۆی برایەک بە ناوی (حسێن) کە بەگەنجی مردوە لەگەڵ خوشکێک بە ناوی (داپیرە)ی هەبووە، لە دایکی دووەمی تەنیا خوشکێکی دیکەی بە ناوی (فاتیمە) هەبووە.
باس دەکرێت کە بنەماڵەکەیان لە کۆندا لە گوندی (کانی سلێمانە)ی نێوان هەردوو گوندی (
خوڕخوڕخوڕخوڕ و
جل بەسەرجل بەسەر) لە بەستی شەرغە ژیاوە، لەگەڵ ئەوەشدا مام سمایل بۆ خۆی لە گوندی (
گردەسۆرگردەسۆر) گڕوگاڵی منداڵی و دەسپێکی هەرزەکاریی بەسەربردووە لە کۆتایی ساڵانی سییەکان بە مەبەستی سەپانی و ڕەنجبەری، بێ بنەوان هاتۆتە
باشتەپەباشتەپە.
لە باری کۆمەڵایەتییدا، مام سمایل دوو جار پڕۆسەی هاوسەرگیری ئەنجامداوە، جاری یەکەمیان لە ساڵی (1947) پاش ئەوەی هاتۆتە باشتەپە قەدەرعەیامێک ژیاوە ئینجا گرێبەستی خێزانداریی ئەنجامداوە لەگەڵ خاتوو (فاتیمە عەلی کامەلا لە
1951 لە باشتەپە وەفاتیکردووە) لە هۆزی (مامەش)ی ناوچەی
پشدەرپشدەر و هەر لە گوند ماڵ و حاڵی داناوە و لەوێش ماوەتەوە، لەم ئافرەتە بەڕێزە کوڕێک و کچێکی بووە، ئەوانیش بەڕێزان مام (محەمەد) و خاتوو (مەحبوب). هاوسەرگیری دووەمی لە زستانی ساڵی (1953) لەگەڵ خاتوو (فاتیمە سڵێمان لاس باشتەپەیی) بووە لە هۆزی سیان، و دەکاتە ئامۆزای مام (
مەحمود سەید بەسێمەحمود سەید بەسێ)، لەم خاتوونە بەڕێزە تەنیا دوو کچی بووە بە ناوەکانی (عیسمەت و هەیبەت).
مام سمایل، بژێوی لەسەر سەپانی و وەرزێریی بووە، لەپاڵ ئەوەش سەروەختایەک تا لە گوند گوزەراندویەتی پارچە زەوییەکی کشتوکاڵی لە نزیک زورگەزراو هەبوو، پاشان دەستبەرداری بووە.
مام سمایل تا ساڵی (1987) کە باشتەپە، و دێهاتەکانی دەشتی
هەولێرهەولێر وێرانکرا، لە گوند ژیاوە، پاشان هاتۆتە هەولێر گەڕەکی (بەهار) دانیشتووە.
هەروەها لە (1984) بە یاوەری پوورە (فاتیمە) ی خێزانی بۆ ئەنجامدانی حەج سەفەری ماڵی خودای بەجێهێناوە.
شایەنی باسە، مام سمایل ئەگەرچی لە خوێندنەوەدا کۆڵەوار بوو، بەڵام بەهۆی تێکەڵاوی لەگەڵ تورکمانەکانی شارۆچکەی (
پردێپردێ) شارەزاییەکی چاکی لە تورکیدا پەیداکردبوو.
لێرەدا، سەبارەت بە حەیران کەمەبەستی ئێمەیە لە نووسینی ئەم ژیاننامەیەدا، لە باشتەپە کە ناوی حەیرانبێژەکان دێت، ڕاست وڕەوان ناوی کەسایەتیی مام سمایل دێتە بەرگوێ، ڕەحمەتی، بە شایەتی هاو تەمەنەکانی کە باس لە سەربردەی حەیران دەکەن، ئەو بە حەیرانبێژێکی کارامە یاد دەکەنەوە، و تێکچرژانی حەیران و دەنگی بەسۆز و ڕەسەنی مام سمایل بۆ ڕۆژگاری خۆی یادگارییەکانی لە دڵی عاشقانی شەودا بە سوێ بووە.
لە کۆتاییدا ماوەتەوە بڵێین، مام سمایل لە ڕۆژی (شەممە) ڕێکەوتی (
29-06-199629-06-1996) لە هەولێر لە دەوروبەری تەمەنی هەشتا ساڵیدا ماڵاوایی کردووە، و لە گۆڕستانی (
گردەڕەشەگردەڕەشە) لە هەولێر نێژراوە.
لەو یادەوەریانەی کە مام سمایل بۆ مام محەمەدی کوڕی گێڕاوەتەوە: (ئەو لە هەرەتی لاوێتییدا دەبێت کاتێک لە سەرەتای ساڵانی سییەکاندا لە چایخانەکەی (حسن ڕەزا) ئێستا بە چایخانەی مەچکۆ دەناسرێ لە بن قەڵاتی هەولێر بە دیداری لاوکبێژی ناوداری کورد (
کاوێس ئاغاکاوێس ئاغا) دەگات و لەو بەیەکگەیشتنەیاندا بەهرە و هونەری خۆیان؛ ئەویان بە لاوک، و ئەمیان بە حەیران بۆ ئامادەبوان دەرخستوە و خەڵکەکەیان خرۆشاندوە. لەو ئان وساتەدا خاوەنی چایخانەکە لە ئەنجامی ئەو سەرگەرمی و جۆش و خرۆشەوە بەسەری دادێت هەرچی ئەو پارە و پولەی لەنێو سنی سەر مێزەکەی بەردەمی هەیە بەسەر سەری خەڵکی نیو چایخانەکەدا تووڕ هەڵدەدات. هەر لەوێش مەرحومی (کاوێس ئاغا) سەرسامیی خۆی نیشانداوە بە بەهرە و حەیرانەکانی مام سمایل...).
لە گێڕانەوەیەکی دیکەدا، بەڕێز مام (حاجی جەمیل حاجی مستەفا) بیرەوەرییەکی خۆی و مام سمایلی لە عەیامی ئاغایەتی، لە کۆتایی چلەکاندا، کە ئەو بۆ خۆی، ئەو کاتە منداڵێکی تازە باخۆش بووە و لەگەڵ چەندانێک لە مەڕدارانی گوند لەسەر داخوازی مام (قادری پاشا) ی ئاغای باشتەپە ڕادەسپێردرێن چەند بارە هێسترێک کاوکۆت بە ڕیش سپیاتیی مام (دەروێش سمایل) بۆ گوندی (
ڕولکەڕولکە)ی نزیک (
دووشیواندووشیوان مەنتک) ببەن. مام حاجی دەگێڕتەوە و دەڵێت: هەرکە لە سنووری ئاوایی دەرچووین بە لای ڕووباردا، مام سمایل بە دەم حەیران وتنەوە ڕێیکرد هەتا گەیشتینە بەرایی گوندی ڕولکە. لەوێ بەئەسپایی باری هێسترەکانمان داگرت. کەچی ماڵی خانەخوێکەمان بەبێ ئەوەی خۆیان لە گوورە ببەن لە فەرمووکردنی ئێمەدا خۆیان نەبانکرد. لەو وەختەدا مام سمایل یەکجار تووڕە دەبێت و بە ناڕەحەتییەوە خەرارە بەتاڵەکانی خستەوە سەر پشتی وڵاغەکان و هەیپامان لێکرد گەڕاینەوە، دیسانێ لە هاتنەوەشمان یەک بین حەیرانی وت، کە گەیشتینەوە هێروەی گوندی، چەند خوڵەکیک بوو بانگی نوێژی مەغریبی دابوو، مام سمایل لەسەر هێسترەکەی دابەزی، بەبێ خواهیشتی ئێمە، بەو دەستنوێژەی بەیانی هەڵیگرتبوو نوێژەکەی ئەنجامدا. ئەوەندەی جەماعەت تکایان لێکرد وا گەیشتینەوە گوند لە ماڵەوە نوێژەکەت بکە گوێی نەدایبنێ...
لە کۆتاییدا، ماوەتەوە ئەوە بڵێین: مام سمایل کاسێتی تۆمارکراوی دەنگی تایبەت بە حەیرانەکانی خۆی هەیە و لە لای مام محەمەدی کوڕی و کەسانی دیکەش بەردەست و پارێزراوە.
(٭) کۆپلەیەک لە حەیرانێکی مام دەروێش سمایل:
ئەگەر مردم هەرگیز مەرێن درەنگە
قەبرەکم لۆ لێدەن لە چاکی بەر ماران حەیفە بیرازەی تەنگە
لۆم برێنە سوکە ژنەکانی کەپو بە خەزێم لۆ جاحێران خۆکوژن لەگەر گەورە کیژەکانی لە مارێ بابان زۆر در بە غەمن بێنە سەرینم شینم لەسەر بکەن بە ئاوازو دەنگە..
حەیران گاز دەکەم لە چیایێ نارێ، باغەرم هەموو بۆنداری بوینە لەبەر تۆق و تەلەسمان دووەمین خەناوکەی یارێ
ئەوشۆ تاریکەشەوە وەرە مەرکەزی ژوانێ
قۆر باوێمە سەر شاملیێ بە کەزی ماچکەم خەت وخاریێ
گەردەنێ بگرم جۆتە شەمامەکانی نەگەیێ
شەوێ لە نیوە شەوێ قەفیێ سمێرێ قایم کەم لە بەینی خەزێم و گوارێ
[1]