کەندووێک لە زەخیرەی زانیاری و زمان
دوور لە ڕیکلام کردن، بەڵکوو وەکوو خوێنەرێک بە قەناعەتەوە دەمەوێ چەند ڕاستییەک ڕوونبکەمەوە :
ئەگەر لە بنەچەوە باوانت خەڵکی گوندەکانی دەشتی #هەولێر# بوونە و تۆ بوارت بۆ نەڕەخساوە لەوێ بژیت، یان خەڵکی ئەوێ بوویت و ئێستا لەبەر هەر هۆکارێک بێت لە ناوچەکە نەماویت، یان ئێستاش لە یەکێک لە گوندەکانی ئەو دەشتە فراوان و بەپیت و بەرەکەتەدا دەژیت، بەڵام جۆری ژیانی سەردەم زۆر شتی جارانی گۆڕیوە و ئێستا ئەو شتانە نەماون، یان خەڵکی ئەو ناوچەیەش نیت بەڵام دەتەوێ شارەزاییەک لەبارەی جۆری ژیان و گوزەرانی چەند ساڵ لەمەوپێشی ئەو ناوچەیە بزانیت، یان دەتەوێ وەکوو بەشێکی دیاری باشووری کوردستان، زانیاریت لەبارەی مێژوو و جوگرافیاو شوێنە گرنگەکان وژیانی کۆمەڵایەتی و سیاسی و کولتووریی ناوچەکەت دەست بکەوێت، ئەوابە وردی کتێبی (#کەندووێک لە زانیاری دەربارەی دەشتەکییەکانی هەولێر#) بخوێنەوە، کە مامۆستا و نووسەر #عەباس نادر قادر# کۆیکردووەتەوە و ئامادەی کردووە و بە چاپی گەیاندووە.
ئەو کتێبە ئەمساڵ (2022) بە قەبارە و بەرگێکی جوان و لە (584) لاپەڕەداچاپکراوە.
نووسەری ئەو کتێبە، جگە لەوەی خۆی خەڵکی ناوچەکەیە و زانیارییەکی باشی لەبارەی ناوچەکەوە هەیە، بەدواداچوونێکی زۆریشی کردووە و زانیاریی لە کەسانی بەتەمەن و شارەزای ناوچەکەش وەرگرتووە.
لە ناخەوە دەستخۆشیی ئەو کارەی لێدەکەم و هیوای بەردەامبوونی بۆ دەخوازم.[1]