ناو: زیاد
ناوی باوک: ڕەشاد قادر
رۆژی لەدایکبوون: 1974
شوێنی لەدایکبوون:
هەولێرهەولێر
ژیاننامە
ناوی تەواوی (زیاد ڕەشاد قادر)ە.
لە ساڵی
1974 لە گوندی (خرابەدراو)ی سەر بە پارێزگای هەولێر لە باشووری کوردستان لە دایک بووە.
لە ساڵی
1998 بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە کۆلیژی کارگێڕی و ئابووریی زانکۆی سەلاحەددین- هەولێر وەرگرتووە.
لە ساڵی
2016 ماستەری لە ئەدەبی کوردی لە زانکۆی یوزنجو یل لە شاری وانی باکووری کوردستان بە دەست هێناوە و تێزی ماستەرەکەشی لەسەر ئەدەبی منداڵان بووە.
ئەندامی کارای سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و ئەندامی یەکێتی نووسەرانی کوردە.
لە (1997)وە یەکەم پەخشانە شیعری بە ناونیشانی (خۆزگە شەونمییەکانی گوڵەگەنم) نووسیوە و تا ئێستا چەندین لێکۆڵینەوە و گوتار و ستوونی ڕۆژنامەوانی و دەقی ئەدەبی و ڕیپۆرتاژ و گفتوگۆی ڕۆژنامەوانی و شیعری منداڵانەی بڵاو کردووەتەوە و ژمارەیەک لە شیعرەکانیشی کراونەتە گۆرانی.
لەنێوان ساڵانی (2000-2004) بەرنامەی ئەدەبی بە ناوی (سەدای خامە) بۆ ڕادیۆ ئامادە و پێشکەش کردووە.
لەنێوان ساڵانی (2004-2019) وەک ئەندامی دەستەی نووسەران و بەڕێوەبەری نووسین و سەرنووسەر لە ژمارەیەک گۆڤار و ڕۆژنامەدا کاری کردووە.
لە ژمارەیەک کۆڕ و سیمیناردا باس و بابەتی پێشکێش کردووە. پێداچوونەوەی زمانەوانی بۆ ژمارەیەک لە کتێبی نووسەرانی دیکە کردووە و پێشەکی بۆ چەند کتێبێکیش نووسیوە.
لە پای نووسین و چالاکییە ئەدەبییەکانی تا ئێستا ژمارەیەک ڕێزنامە سوپاسنامەی پێ بەخشراوە، جگە لە تێزی بەکالۆریۆس لەسەر یەکێک لە دیوانە شیعرییەکانی، هەروەها ژمارەیەک نووسین و ڕانان لەسەر هەندێ دەق و کتێبەکانی کراون.
کتێبە چاپکراوەکانی:
1- لەسەرخۆنووسی (پرۆژەی هاتنەبوونی ڕەخنەیەکی نوێ)، بە هاوبەشی لەگەڵ چەند نووسەرێک، هەولێر، 2000.
2- ڕازە سادەکانی بەفر، شیعر، سلێمانی، 2004
3- کەروێشک خەو بە فیلەوە دەبینێ، چیرۆک بۆ منداڵان (ئامادەکردن)، هەولێر، 2010
4- گوتوبێژ(نۆ گفتوگۆی ڕۆژنامەوانییە)، هەولێر، 2011
5- سۆمای پاکژ، چیرۆک بۆ منداڵان، هەولێر، 2012
6- گوڵەئەستێرە، شیعر بۆ منداڵان، هەولێر، 2012
7- زمان و میدیا، توێژینەوە، هەولێر، 2013
8- منداڵێکی پایزنشین، شیعر، هەولێر، 2014
9- لە ئەوسای منەوە بۆ ئێستای تۆ، نامەی ئەدەبی، هەولێر، 2014
10- کزەبای سەفەر و ئاونگی منداڵی، شیعر، هەولێر، 2015
[1]