هۆی هەنار
هۆی مەنار و هۆی هەنار، له چيا ڕەشەی دێمه خوار
پێمه دوو بارە هەنار، دەچمە پرینگە و مێرخوزار
لەسەریانە تایەک دار، ڕەنگیان زەرد و لێو به بار
هۆی هەنار و هۆی هەنار، ماندی نەبی مام هەنار
خوا عافووت کا گێ به گوار، چۆنی دەدەی مام هەنار
به جۆی دەدەم يەک و چار، به گەنمیش به نرخی پار
هۆی هەنار هۆی هەنار، هەتيوی پیسی تڕۆ
سەر جوانەگای سەرەڕۆ، هەنار بارکە لێره بڕۆ
هۆی هەنار و هۆی هەنار، ببه يار و نەبيە یار
ببيه تەیرەکی بالدار، بچیته بن هەور و سامار
لەسەر ڕا دەتهێنمه خوار، بارت دەشکێنم به دار
لە بۆ خۆم دەتکەم به يار، هەنگينێ پێت دەکەم بار
هۆی هەنار و هۆی هەنار، هەنار سۆری قورمزی
دەچمه عەزە و #کەردزی#، هەتا هەنار نەڕزی
بار ناکەم له کەردزی، دێمه ژوانێت به دزی[1]