ئەگەر خانەدانی لە خانەدانان خەبەرداریت.
خانەدان: بە کەسێکی ڕەسەن دەوترێت یان کەسێک لە بنەماڵەیەکی گەورە و نانبدە و دیار بێت (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) مەبەستی پەندەکە ئەوەیە کە کەسێکی خانەدان بەهۆی دۆخێکی ئابوورییەوە لێی قەوماو بێت و لێکەوتبێت، لە خانەدانێکی تر پرسیاری دیوەخان بکات و هەواڵ بزانێت، واتە ئەگەر خانەدان نەبیت، هەواڵی خانەدانان نازانیت. [1]