ئەگەر کەوڵ پوست چاک ئەبوو، کەوڵ خاوەنی ئەبوو.
ئەگەر کەوڵ پۆست چاک ئەبوو، بە شانی خاوەنی خۆیەوە ئەبوو.
کەوڵ پۆست: کەوڵێکی تایبەتیی خۆشکراوی تیسکنە، بۆ لەسەر دانیشتن بەکاردێ (فەرهەنگی خاڵ) مەبەستی لەوەیە ئەگەر شتێک باش و پەسەندکراو بێت، بەهای هەیە و خاوەنی بۆ پەیدادەبێت بەڵام شتێک بێبەها بێت و کەڵکی هیچ نەگرێت، کەس خۆی بەخاوەنی ناکات. [1]