ناو:عەلی
ناوی باوک: عەبدوڵڵا
نازناو: عەلی عەدول
نوسینی: وشیار عەلی حسێن
ژیاننامە
ناوی تەواوی (عەلی عەبدوڵڵا لاس) ە، ناسراو بە مام (عەلی عەدول) ، دایکی ناوی (عائیشە قادر) ە، لە هۆزی سیان و
باشتەپەباشتەپەیی بووە. ئەوە دەزانرێت کە مام عەلی لە ساڵی (1907) لە باشتەپە لە دایک بووە و لە هۆزی (سیان) ن، و بنەماڵەکەیان تا دەگاتە (لاس) ی باپیرەی لە باشتەپە ژیاون، و پێشتر وەک خۆیان باسوخواسی دەکەن لە گوندی (
سەرسیانسەرسیان) ناوچەی
پشدەرپشدەر گوزەراندویانە.
مام عەلی دوو برا و خوشکێکی هەبووە ئەوانیش مام (حەسەن: دەکاتە باوکی مەرحومی مام حاجی عوزێر) ، مام (شێخ محەمەد: باوکی مام عەزیز) لەگەڵ خاتوو (ستیلە) .
مام عەلی پیاوێکی بێ کێشە و بەڕێز بووە، بە مەبەستی بەجێهێنانی فەریزەی حەج، سەفەری ماڵی خودای کردووە.
لە باری کۆمەڵایەتیدا، مەرحومی مام عەلی لە کۆتایی ساڵانی بیستەکاندا لەگەڵ خاتوو (عائیشە حسێن خۆشناو) خەڵکی گوندی (
قازیخانەقازیخانە) ی دەشتی
هەولێرهەولێر خێزانی پێکەوەناوە، لەم خاتوونە بەڕێزە تەنیا سێ کچی بووە ئەمانیش خاتوو (حاجی بەسێ ؛ هاوسەری مام حاجی عوزێر، و خاتوو خەدیجە؛ هاوسەری مام مستەفا حەمەدەین مەنتک خەڵکی گوندی
ئازیانەئازیانە، لەگەڵ خاتوو نەختێ.
مام عەلی، تەواوی تەمەنی خۆی بە فەڵاحەتی لە دەشت و لە گوند بەسەر بردووە، خاوەنی زەویەکی شەش دۆنمی بووە کە ساڵانە بۆ کشتوکاڵکردن بەسەری ڕادەگەیشت.
ئەوەی بۆ ئێمە جێی بایەخە، لێرەدا ئاماژەی پێبدەین خودا لێیخۆشبێت مام عەلی یەکێکە لەو حەیرانبێژانەی لە هەرەتی لاوێتیدا سەودای حەیران ناخی بزواندوە، و لە کۆڕو کۆبونەوەی شەوانی گوند و لە بۆنە گشتییەکاندا بە دەنگەکەی تێی هەڵکردووە، ئەو جگە لە حەیران، مەقام و لاواندنەوەیشی گوتوە. ئەوەندەی لێ ئاگادار بین مەرحومی مام عەلی هیچ کاسێتێکی دەنگی تۆمارکراوی تایبەت بە خۆی نەبووە، لەگەڵ ئەوەشدا چ حەیرانەکان، چ مەقامەکانی ئێستاش لەسەر زاری خزم و ناسیاوەکانی دەوترێتەوە.
لە کۆتاییدا، ئەوەی ماوە بڵێین، مەرحومی مام عەلی لە ڕۆژی (دووشەممە) ڕێکەوتی (
02-10-198702-10-1987) کۆچی دوایی کردووە، و تەرمەکەی لە گۆرستانی (
گردەشینەگردەشینە) لە گوند نێژراوە.
[1]