ناو: محەمەد
نازناو: مەلای ئەمینە کوردە
ناوی باوک: ئەمین عوسمان
نووسینی: وشیار عەلی حسێن
ژیاننامە
ناوی تەواوی (محەمەد کوڕی ئەمین کوڕی عوسمان جاف) ناسراو بە (مەلای ئەمینە کوردە)، دایکی ناوی (بەسێ کچی حاجی حەمەد بە مام حەمەدە شەل ناسراوە). مام مەلا ساڵی (1915) لە
باشتەپەباشتەپە لە دایک بووە، و لە هۆزی گەورەی (جاف)ن. مام مەلا خۆی و باوک و باپیری لە باشتەپە ژیاون، و گۆڕی باوک و باپیری لە گۆڕستانی (
گردەشینەگردەشینە) یە.
(فرێزەر) ی گەڕیدە لە گەشتنامەکەیدا کە بۆ ئێراق و ناوچە کوردنشینەکان ئەنجامیداوە، ئەوەی یاداشتکردووە کە جافە گەڵاڵییەکانی دێهاتەکانی ناوچەی (
دوکاندوکان) لە (1836 زاینی) بەهۆی قاتوقڕییەوە کە لەو ساڵانەدا بەرپا دەبێت، خەڵکەکەی پەڕاگەندەی دەشتی
هەولێرهەولێر، و بەشێکیان ئاوارەی دەڤەری
باڵەکایەتیباڵەکایەتی دەبن و لەوێ لە شارەدێی (
گەڵاڵەگەڵاڵە)ی ئێستا ئۆقرە دەگرن.
لە ساڵی (1953) لە سەرینی شەڕی نێوان ئاغا و کرمانج کە بە ساڵی سوێندخواردنەکەش ناودەبردرێت گوندی جێهێشتووە. سەرەتا چووەتە
کەرکووککەرکووک. لە شاری کەرکووک لە ڕێکەوتی (
15-05-195915-05-1959 ) بە درەنگ وەختەوە لەوێ پڕۆسەی هاوسەرگیری لەگەڵ خاتوو (مونیرە لەتیف ئەحمەد) ئەنجامداوە.
چەند ساڵ پاشتر گەڕاوەتەوە شاری هەولێر دانیشتووە، ڕێکەوتی (
27-03-200327-03-2003) لە سەروبەندی ڕووخانی ڕژێمی بەعس و لە تەمەنی (88) ساڵیدا کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی (شێخ ئەحمەد) لە هەولێر بە خاکسپێردراوە. دوای خۆی دوو کوڕی بە ناوەکانی (ماجید زوو مردوە و پشتیوان) و پێنج کچی لە پاش بە جێماوە.
مەرحومی مام مەلا، حەیران و مەقامەکانی پتر لە مەجلیسی دیوەخان و کۆڕ و کۆبوونەوەی شەوانە و زەماوەندەکاندا وتراوە. سەبارەت بە کاسێتی تایبەت بە دەنگی خۆیشی هەیەتی و لە لای مام (یوسف قادر) ی برازی پارێزراوە. گۆرانی: (هەی دروونە، دروونە، دروونە... دەسکێ داسێم بە ڕونە) کە وتراوەتەوە، یەکێکە لە مەقامەکانی ئەو
[1]