ناو: قادر
ناوی باوک: مەحمود
نووسینی: وشیار عەلی حسێن
$ژیاننامە$
ناوی تەواوی (عەبدولقادر مەحمود قادر لاس) ە، ناسراو بە (قادری مەحمودی سەید بەسێ) . بە گوێرەی ڕێکەوتی ناسنامەکەی لە (01 -07-1948) لە #باشتەپە# لە دایک بووەو، لە هۆزی (سیان) ن.
دایکی خاتوو (خەدیجە عەوڵا عوسمان جاف باشتەپەیی) دەکاتە خوشکی مام عەباس عەوڵا کوردە.
لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە مام حاجی قادر ساڵی (1967) لەگەڵ خاتوو (بسکان مام حەسەن کوردە) خەڵکی گوندی #سۆربەش#ی دەشتی #هەولێر# گرێبەستی ژیانی خێزانداریی ئەنجامداوە. ئەم هاوسەرگیرییە ژن بە ژنی بووە لە بەرانبەردا خاتوو (ئایشە) ی خوشکی دراوە بە مام (کاوێس حەسەن کوردە سۆربەشی) .
لەم خاتوونە بەڕێزەدا پێنج کوڕ ئەوانیش بەڕێزان (ئەیوب، تەیب، سەفەر، سەنگەر، لاس) ، لەگەڵ پێنج کچی بووە.
مام حاجی لە گوند ژیاوە تا ساڵی (1975) بە یەکجاری ماڵی گواستۆتەوە بۆ هەولێر.
خولیای ئەو بۆ حەیران سەرچاوەی لە ئەزموونی هونەری باوکی گرتووە و لە حەیرانبێژیش خۆی هەر بە شاگردی باوکی دەزانێت و ڕێچکەی ئەوی گرتووەتەوە.
مام حاجی، کەم متوی خۆی دابووە حەیران، بۆیە لە بەرهەمی کاری هونەری چڕدۆیە. لەگەڵ ئەوەشدا کاسێتێکی تۆمارکراوی دەنگی تایبەت بە خۆی هەیە، کە حەوت حەیرانی لە خۆ گرتووە و لەنێو خزمەکانیدا بڵاوبووەتەوە.
هەروەها لە ساڵی (1980) هاوڕێ لەگەڵ باوک و دایکی فەریزەی حەجی ئەنجامداوە.
ماوەتەوە، بڵێین، مەرحومی مام حاجی لە پاش نیوەڕۆی ڕۆژی (چوارشەممە) ی ڕێکەوتی (#21 -02-2018#) بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشی (شێرپەنجەی پڕۆستات) لە نەخۆشخانەی ڕزگاری بۆ هەتایە ماڵاوایی لە دونیا کرد و گەڕایەوە لای خودای گەورە.[1]