کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
دەربارەی کوردیپێدیا
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
 گەڕان بەدوای
 ڕووخسار
  دۆخی تاریک
 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
 گەڕان
 تۆمارکردنی بابەت
 ئامرازەکان
 زمانەکان
 هەژماری من
        
 kurdipedia.org 2008 - 2025
پەرتووکخانە
 
تۆمارکردنی بابەت
   گەڕانی ورد
پەیوەندی
کوردیی ناوەند
Kurmancî
کرمانجی
هەورامی
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
עברית

 زۆرتر...
 زۆرتر...
 
 دۆخی تاریک
 سلاید باڕ
 قەبارەی فۆنت


 ڕێکخستنە پێشوەختەکان
دەربارەی کوردیپێدیا
بابەت بەهەڵکەوت
ڕێساکانی بەکارهێنان
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
بیروڕاکانتان
دڵخوازەکان
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
یارمەتی
 زۆرتر
 ناونامە بۆ منداڵانی کورد
 گەڕان بە کرتە
ئامار
بابەت
  584,935
وێنە
  123,987
پەرتووک PDF
  22,086
فایلی پەیوەندیدار
  125,787
ڤیدیۆ
  2,193
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
316,734
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
95,572
هەورامی - Kurdish Hawrami 
67,724
عربي - Arabic 
43,902
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
26,624
فارسی - Farsi 
15,768
English - English 
8,528
Türkçe - Turkish 
3,822
Deutsch - German 
2,030
لوڕی - Kurdish Luri 
1,785
Pусский - Russian 
1,145
Français - French 
359
Nederlands - Dutch 
131
Zazakî - Kurdish Zazaki 
92
Svenska - Swedish 
79
Español - Spanish 
61
Italiano - Italian 
61
Polski - Polish 
60
Հայերեն - Armenian 
57
لەکی - Kurdish Laki 
39
Azərbaycanca - Azerbaijani 
35
日本人 - Japanese 
24
Norsk - Norwegian 
22
中国的 - Chinese 
21
עברית - Hebrew 
20
Ελληνική - Greek 
19
Fins - Finnish 
14
Português - Portuguese 
14
Catalana - Catalana 
14
Esperanto - Esperanto 
10
Ozbek - Uzbek 
9
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Srpski - Serbian 
6
ქართველი - Georgian 
6
Čeština - Czech 
5
Lietuvių - Lithuanian 
5
Hrvatski - Croatian 
5
балгарская - Bulgarian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
हिन्दी - Hindi 
2
Cebuano - Cebuano 
1
қазақ - Kazakh 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
ژیاننامە 
32,111
شوێنەکان 
17,029
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,480
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
971
وێنە و پێناس 
9,464
کارە هونەرییەکان 
1,634
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
15,956
نەخشەکان 
284
ناوی کوردی 
2,819
پەند 
13,749
وشە و دەستەواژە 
109,180
شوێنەوار و کۆنینە 
765
خواردنی کوردی 
134
پەرتووکخانە 
27,052
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
4,691
کورتەباس 
22,152
شەهیدان 
11,899
کۆمەڵکوژی 
11,375
بەڵگەنامەکان 
8,719
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
236
ئامار و ڕاپرسی 
4,629
کلتوور - مەتەڵ 
3,147
یارییە کوردەوارییەکان 
279
زانستە سروشتییەکان 
80
ڤیدیۆ 
2,064
بەرهەمە کوردستانییەکان 
45
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
29
ژینگەی کوردستان 
102
هۆنراوە 
10,637
دۆزی ژن 
58
فەرمانگەکان  
1,121
مۆزەخانە 
56
نەریت 
161
گیانلەبەرانی کوردستان 
735
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
906
گەشتوگوزار 
2
ئیدیۆم 
920
دەزگەی چاپ و بڵاوکردنەوە 
63
کۆگای فایلەکان
MP3 
1,407
PDF 
34,683
MP4 
3,833
IMG 
233,872
∑   تێکڕا 
273,795
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
دیموکراسی لەنێوان مۆدێرنێتە و پۆست مۆدێرنێتەدا 01
پۆل: کورتەباس
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
کوردیپێدیا و هاوکارانی، هەردەم یارمەتیدەردەبن بۆ خوێندکارانی زانکۆ و خوێندنی باڵا بۆ بەدەستخستنی سەرچاوەی پێویست!
بەشکردن
Copy Link0
E-Mail0
Facebook0
LinkedIn0
Messenger0
Pinterest0
SMS0
Telegram0
Twitter0
Viber0
WhatsApp0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0
دیموکراسی لەنێوان مۆدێرنێتە و پۆست مۆدێرنێتەدا 01
دیموکراسی لەنێوان مۆدێرنێتە و پۆست مۆدێرنێتەدا 01
دیموکراسی لەنێوان مۆدێرنێتە و پۆست مۆدێرنێتەدا 01
#شەماڵ بارەوانی#

دیموکراسی لەنێوان مۆدێرنێتە و پۆست مۆدێرنێتەدا ناونیشانی پەرتوکێکی تری (410) لاپەڕەیی بەێز(مەلا بەختیار) ڕۆشنگەر و بیرمەند و سیاسەتمەداری کوردە، ئەوە هەشتەمین کتێبی بەڕێزیانە من لەسەری بنووسم و هەڵسەنگاندن و خوێندنەوەی بۆ بکەم، جیاواز لەو کتێبانەی تر، مەلا بەختیار، قەڵەمەناقدو بوێر و دیار و جیاوازەکەی کایەی فیکر و فەلسەفە و مەعریفە و ڕۆشنگەری، شەڕی سەرەکی ئەمجارەی وەک هەمیشە کەپێی ناسراوە، لەپێناو نەتەوەتەکەیی و چەمکەکانی عەقڵانیەت و سکیولاریزم و هیومانیزم و ڕۆشنگەری..تاد. لەگەڵ ئیسلامگەرا و بەرەی کۆنزەرڤاتیڤ و کۆنەخواز، یاخود چەپە یۆتۆپی و دۆگماییەکان نییە، بەڵکە ئەوجارە، چەکی پێنووس و باروتی وشە و هێزی لۆژیک و سەنگەری ململانێ شارستانی و عەقڵانییەکەی، دەگوازێتەوە بۆ بەرەی شەڕی فیکری پۆست مۆدێرنێتەکان، و لەپاڵ ڕووبەڕووبونەوەی چەپگەرایی و ئیسلامگەرایی زێدەتر ڕووبەڕووی پۆست مۆدێرنێتەگەرایی دەبێتەوە.
کتێبی(دیموکراسی لەنێوان مۆدێرنێتەو پۆست مۆدێرنێتەدا وەک بەڕێزیان لەپێشەکیەکەی ئاماژەی بۆدەکات ئەم کتێبە ڕەخنەییە، بەری ناوی ناکۆکی و ململانێیەکی هزری، مەعریفی، فەلسەفی و لۆژیکی، ساتەوەختەکانی سەرەتای پەلوپۆهاویشتنی جیهانبینییەجیاوازەکان بوو، لەدوای ڕاپەڕینەوە(ل3)
بەڕێز مەلا بەختیار تێیدا تێشک دەخاتە سەر کۆمەڵێک بابەت و چەمک و بەزمانێکی بەرزو دەربڕینێکی جوان گەنگەشەو مشتوماڵیان دەکات و قسەیان لەسەردەکات.
دیموکراسی لەنێوان مۆدێرنێتەو پۆست مۆدێرنێتەدا کتێبێکی دانسقەو پڕ بایەخ، کەشکولێکی مەعریفی و فیکری و فەلسەفی و سیاسی جیاوازە، دەروازەو دەسپێکێکی زۆر باش و پێویست و گرنگە، بۆ ئاشنابوون بە فەلسەفەو چەمکی مۆدێرنەو پۆست مۆدێرنەو جیاوازییەکانی نێوانیان، من یەکێک لەتایبەتمەندی و سیفەتەکانم ئەوەیە، هەرگیز لەناو هیچ یەکێک لەو کتێبانەی کەدەیان خوێنمەوە، ناتوێمەوەو وا بەزوویی و بەئاسانی ڕادەستی تێڕوانین و تێزەکانی نووسەرەکەی نابم و هەمیشە ڕانان و بۆچوونی جیاوازو قسەی خۆم هەبووە، خۆ ئاساییشه لەدنیای فیکریدا ئەو شتانە ڕوودەدەن و جاری وا بووە، تیۆرو تێزێک، قسەیەک، چەمکێک، کتێبێک، تەواوی تەسەورو تێڕوانینی کەسێکی گۆڕیوەو شۆڕشێکی بەسەر تێڕوانین و فیکرو ئایدیای ئەو کەسەدا کردووە، گرنگ گۆڕانکاری و گۆڕین لەدیدو فیکردا، لەسەر بنەمای لۆژیک و زانست بێت و گۆڕانێکی ئەقڵانی دوور لەبازنەی سۆزوعاتیفەوکاردانەوەو هەڵچونبێت، گۆڕانێک نەبێ، هەرسەعاتەی بڕۆیتە سەر قەناعەتێک و ببیت بە هەڵگری ئایدیۆلۆجیەتێک، بێ ئەوەی وەک بەڕێز مەلا بەختیار ئاماژەی بۆدەکات لە لاپەڕە(408) لەکتێبی(کوردەواری و ڕۆشنگەری هاوچەرخ)هەموو قسەیەک، هەموو بڕیارێک، هەموو ڕەهاییەک لەقسەکردن باوەڕی پێ بکەی، جێی مەترسیە، باوەڕکردن بەقسە بەبێ فلتەری بیرکردنەوە جێی مەترسیە، هەرچی وتراو باوەڕت پێی کرد، مانای وایە هەر ڕۆژەو باوەڕێکت هەیە، هەموو مانگێک هەڵوێستێکت دەبێت بۆیە نابێ وەک مەڵا بەختیار دەڵێت قسەیەک تالێکی نەدەیتەوە نەیەڵە بێ فلتەر لەهزرتا تێپەڕێت
بێ ئەوەی بەقووڵی لێی قاڵبیتەوەو پاشخان و پاکگراوەندێکی مەعریفی و فیکری قووڵت هەبێت، سەرگەردانانە، هەرجارە بەلایەکدا بشکێنیتەوە، و هەر دەمەی شتەک بیت، گەرنا لەحەققەتدا گۆڕانێک لەسەر فلتەری فیکری و بنەمای لۆژیک و لێکدانەوەو بەراوردکردن بێت، هیچ نەنگی و خەوشی و شورەییەکی تێدا نییە، مرۆڤی ئاقڵ و تێگەیشتوو پێگەیشتوو، گۆڕینی فیکری نالۆژیکی، نازانستی و، خورافی، دەبێ لەگۆڕینی پێڵاوەکانی لا ئاسانتربێت. بۆیە منیش دیموکراسی لەنێوان مۆدێرنێتەو پۆست مۆدێرنێتەدا. بەهێزی بەڵگەو ئارگیۆمێنت و تێزەکانی بەڕێز مەلا بەختیار، لەو شاکارەدا ڕادەستی جیهانبینیەکانی مۆدێرنەتەی کردم و، ئاڵای شکست و دۆڕانی پێ بەرزکردمەوەو وای لێکردم دەست بەرداری قەناعەتگەلێکی زۆرم بم، لەبارەی پۆست مۆدێرنێتە.کەساڵانێکە هەڵگریانم و وەک باوەڕێکی نیمچە پیرۆز و تاڕادەیەک سەروگومان و باڵاتر لەرەخنە سەیرم دەکردن، حەققەت من وەک خۆم پێشەوەی ئەم کتێبە بخوێنمەوە، زۆر لەژێر کاریگەری درێدا، فۆکۆ، هایدگەر ژیل دۆلۆز، ڕۆڵان بارت، ژان بۆدریار و نیچەو بیری پۆست مۆدێرنێتتە، یان مەلابەختیار وتەنی (تراویلکەی پۆست مۆدێرنێتە)و لەقۆناغی گرێی فکری دابووم، کە هەر لەکاتی خوێندنی ئیسلامی و حوجرەی ئایینی و لەتەمەنێکی زۆر زووەوە، لەپال خوێندنەوەی بەرهەم و کتێبەکانی کۆمەڵێک سۆسیۆلۆگ و فەیلەسوف و ئەندێشمەندی قوتابخانەو فێرگەی فەلسەفەی فرانکفۆرت(هەرسێ جیلەکەی فرانکفۆرت) و، پوچگەراو ڕەشبین و نهلیستی وەکو شۆبنهاوەر، کامۆ، سارتەر، کافکا..تاد..و کاریگەربوون پێیانەوە.
دەستم دا بەرهەمەکانی بیرمەندو فەیلەسوفە مۆدێرنەو پۆست مۆدێرنێتەکانیش و بەتامەزرۆیی و حەماسەتێکی زۆرەوە، زورم لەسەر مۆدێرنەو بونیادگەری و(تفکیک) هەڵوەشانەوە، هێرمۆنتیک، ئیگزیسستانسیالیزم(بونگەرایی)، پۆست مۆدێرنێتە، دادایزم، سوریالیزم..تاد.خوێندەوە، ئەوکاتەی هۆشیاری و وەعیم بۆ گەڕایەوەو لەغەیبوبەی فیکری و قۆناغی هەرزەیی هزری ڕزگارم بوو و لەناو بازنەی داخراو تونێڵی فیکری ئیسلامی سیاسی هاتمەدەر، (ئەو ئایدیۆلۆژیا ئیسلامگەراییەی ئەقڵی مومیاکردبووم و وای لێکردبووم هەموو شتەکان پێچەوانەو ئاوەژوببینم!) هەڵبەت بەوای ئەوەی جارێ خاوەنی پاکگراوەندو پاشخانێکی فیکری و فەلسەفی و مەعریفی قووڵ نەبووم، بۆیە هەر زوو کەوتمە ژێر باندۆڕو کاریگەری کۆنسێپتگەڵێکی وەک:فەوزەویەت و ئەنارکیەت و نهلیست و عەدەمیەت و توشم بەتوشی جیهانبینی و تێگەیشتنە دوا نوێ گەریەکان بوو منیش چەشنی پۆست مۆدێرنیزمەکان، هەرچی ستالین و فرانکۆ هیتلەرو جەنگی یەکەم و دووەمی جیهانی و هۆلۆکۆست و لادان و تراژیدیاو ئافات هەبوو، هەمووییم دەخستە ئەستۆی مۆدێرنەتەو مۆدێرنەتەم پێ تاوانباردەرکردو هەر ئەویشم بەهۆکارو بەتاوانباری سەرەکی هەموو ئەو کارەسات و لادانانە دەزانی و حەداسەتم ڕەتدەکردەوەو هەرگیز دانم بەو مەشروعە تەنویریە تەواو نەبووەی یۆرگن هابرماس دانەدەنا!
وەلێ ئەو پەرتۆکە زۆر شتی لەتێڕۆانینم گۆڕی لەبارەی مۆدێرنێتەو پێداچونەوەیەکی باش بوو بەو دیدەنیگاو تەسەوراتە پۆست مۆدێرنانەی کە هەر لەسەردەمی فەقێیاتی و کونجی حوجرەوە کۆلێژی زانستەئیسلامیەکانەوە، گیرۆدەیان بووم، بەڕاستی دیموکراسی لەنێوان مۆدێرنێتەو پۆست مۆدێرنێتەدا تاڕادەیەکی باش دەتوانم بڵێم کودەتایەک بوو بەسەر جیهانبینی و دیدەنیگاو هزری من لەبارەی پۆست مۆدێرنێتەوە، ئەو پۆست مۆدێرنێتەی مونەزیرو موفەکیرو فەیلەسوفەکانی خۆشیان بەشێکی زۆریان دواتر باوەڕیان پێی نەماو لێی پەشیمان بوونەوەو وازیان هێنا، لەنموونەی فۆکۆ، بۆردیار، ئالان تۆرین، بۆدلێر..تاد.!
دیموکراسی لەنێوان مۆدێرنێتەو پۆست مۆدێرنێتەدا کتێبێکی قەبارەمەزن و ناوەڕۆک دەوڵەمەند، کتێبێک گەر بتەوێ بەتەواوی حەقی خۆی وێ بدەیت، دەبێ بەتیرۆ تەسەلی لەسەری بنووسیت، ئەفسوس لەبەرەوەی سنوری نووسینەکەی من دەرفەت و مەجالی ئەوەم پێنادات بەتەواوی هەموو لایەنەکانی کتێبەکە لەو ڕانانە، کورتەدا، شیتەڵ و شەن کەوبکەم و هەڵسەنگاندن و خوێندنەوەیان بۆ بکەم و بەدرێژی لەسەرتەواوی لایەنەکانی کتێبەکەبنووسم، بۆیه ناتوانم بچمە ناوبنج و بنەوان و هەموو کونج و کەلەبەرێکی کتێبەکەو لەسەر هەموو ئەو تەوەرو باسانەی، کە بەڕێز مەلابەختیار باسی کردون و لێیان دواوە، لەهەمووی بەوردو درشتی قسەبکەم و پەڕە بەپەڕە هەڵدەمەوەو گەنگەشەو دیالۆگ و مشت مڕیان بکەم!. بۆیە من تەنها بەکورتی ئاماژە بەچەند شتێک دەکەم و تیشکیان دەخەمەسەر لەبارەی مۆدێرنەتەو پۆست مودێرنەتەوە، کە بەڕێز مەلابەختیار بە پاکگراوەندێکی مەعریفی و فیکری و فەلسەفی قوڵەوە لێیان دواوەو قسەی لەسەرکردوون و ئەوەیتر بۆخوێنەر خۆی جێ دێڵین کە خۆی بچێت کتێبەکە بخوێنێتەوەو بڕیار بدات! ئەو کتێبەی کە بەڕێزیان پێمان دەڵێت ئەو کتێبەی وەک وڵامێک بۆ نووسەرە ڕەهەندیەکان(پۆست مۆدێرنیزمەکان)نووسیوە، ئەو پۆست مۆدێرنانەی بەڕێزیان لەبارەیانەوە دەڵێتپۆست مۆدێرنێتەکان شکان، بەمانای وشە: شەڕی فەلسەفی، شەڕی کۆمەڵایەتی، شەڕی فیکری، شەڕی عەقڵ و لۆژیک(پێشبینی سەرهڵدان و مەترسییەکانی داعش-ل83)
کە ئەو پۆست مۆدێرنانەی ئیدی پۆست مۆدێرنێتە(دوای نوێگەری) دەکەن بەمانیفێستێکی ئۆپۆزسیۆنی نوێ و نوێیەتی دەگەیەننە ڕادەیەک، هەرچی پێش خۆیانە، بەکۆنی لەکارکەوتوو دەزانن..و پێیانوایە قۆناغی پیشەسازی و دیموکراسیش، وەکو سیستەمی دەسەڵاتەکەی، بەسەرچووە(ل321)و مۆدێرنێتە بەهەموو چەمکەداهێنراوەکانیەوە ڕەتدەکەنەوەو دەرگای فەزایەکی نوێی ژیان، لەجیهانبینی خۆیانەوە دەخەنەسەرپشت (ل343). بەڵێ ئەوان جارێ وەک بەڕێز مەلابەختیار ئاماژەی بۆدەکاتجگە لەوەی تەواوی حیزب و سیاسەتمەدارانی ئۆروپا، دەوڵەت و دەسەڵاتدارانی ئۆروپا. تێزەکانی پۆستەکان ناسەلمێنن(ل351) کەچی هێشتا
لەهەموو ڕوویەکەوە، سیاسی، فەلسەفی و ئەدەب و کۆمەڵایەتیەوە، مۆدێرنیزم ڕەتدەکەنەوە(ل337).
ئیدی بەو چەشنە دەورانی مۆدێرنێزم سەراپا ڕەت دەکەنەوە، کەناسیۆنالیزم و دەسەڵات و دیموکراسی بەشێکن لەبنەچە(فیکریە-سیاسیەکانی)مۆدێرنیزم(ل319)و باوەڕیان بەدەسەڵاتی دیموکراسی نییە، نەک بەو جۆرە دیموکراسیەی خۆیان دوای ڕەتکردنەوەی دەسەڵات، باوەڕیان پێیەتی ئەم جۆرە بیروڕا دیموکراسییە جۆرێکە لەئەنارشیزم(الفوضوية)-بشێوێنە).(ل311)
بەڵێ ئەوپۆستانەی کەوەکو بنجێکی ڕواوی سەر ڕەگی ئەنارشیزم، لەزەمان و زەمینەیەکی دیکەدا، بەتێزو بیروڕای دیکەی ڕەتکردنەوەی دەسەڵات، چەکەرەی کردو خەمڵێندرا؛(ل217).
دیسان دوپاتیدەکەینەوە، پۆستەکان باوەڕیان بەسیستەم و دەسەڵات و قۆناغی دیموکراسی نییە، نەک پرەنسیپی دیموکراسی لەروانگەی خۆیانەوە، باوەڕیان بە فەزای دیموکرسی هەیه، ئەویش بە شێوەیەک کە دەربەستی هیچ یاساو ڕێسایەکی دیموکراسی نین.
هیچ فەلسەفەو ئەندێشەیەکی دەستوری حوکمڕانی بەسەرچاوەی بەرێوەبردنی خەڵک و دەسەڵات نازانن. تەنها خۆیان بەمەرجەعیەتی خۆیان دەزانن.(ل317)
ئەو ڕەهەندیە پۆست مۆدێرنانەی کەبۆچونیان وایهکە گوایەلەبنەڕەتدا مۆدێرنێتە دیموکراسی نەبووە(ل317).
مەلا بەختیار لەوڵامدا دەڵێتئەی کەوابێ بگەڕێنێینەوە بۆ پێش مۆدێرنێتەو شارستانیەتی گریکەکان، کەلە سەرخانی حوکمڕانی هانا بۆ دیموکراسی دەبرا بەڵام سیستەم سیستەمی ژێرخانی کۆیلەیەتی بوو. دوای ئەویش لە سیستەمی دەرەبەگایەتی و سەدەکانی ناوەڕاست هەرتاوانە باس لەدیموکراسی بکرێ.دیموکراسی تەنهاو تەنها لەسایەی مۆدێرنێتەدا هەبووەو بەس، مۆدێرنەتە لەبنەڕەتدا دیموکراسی نەبوبێ.. ئەمە حوکمێکی ئێجگار گەورەیە.تەنانەت ئەندێشەمەندەگەورەکانی پۆستەکانیش حوکمی وایان نەداوە.ئەم جۆرەحوکمدانانە، ناکرێ بە بەڵگەو بەبێ چەندین نموونە لەجیهاندا، بدرێن، (ل317)
پاشان ئەو پۆستانەی وەک بەڕێزیان ئاماژەی بۆدەکات کەپۆست مۆدێرنە بەداهێنەری فەلسەفەی جیاوازی و بەرگریکردن لەئازادی تاکەکان و کەمایەتیەکان و دژایەتی سەنترالیزمی ڕۆژئاوایی دەزانن، ئەو ڕەهەندیە(ڕێبین هەردی)پۆست مۆدێرنانەی دەیەوێ خەباتی چارەنوسخوازی گەلان و خەباتی بەدیهێنانی مافی چارەی خۆ نوسینی گەلان و ئامانجی دەسەڵاتی دیموکراسی بگۆڕی بەهەوڵی(مافی کلتوری جیاوازی)پۆست مۆدێرنێتە، کە جگە لەفەزایەکی لیبراڵی دیموکراسی، هیچ جۆرە پرۆژەیەکی گەورە ستراتیژیکی کاریگەرو بەرنامەیەکی ئایدیۆلۆژی دیموکراسی قبوڵ ناکا، (ل328-331)، ئەو پۆستگەرایانەی مۆدێرنەتە بە بەرهەمهێنەری حیکایەتە دزێوەکانی لەنمونەی نازیزم و فاشیزم و بۆلشەفیزم و جەنگی دووەمی گێتی و کارەساتەکانی کاتی ئەو جەنگە لەگەڵ خۆی هێنای دەزانن![1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 832 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 26-08-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 26-08-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 26-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 832 جار بینراوە
QR Code
  بابەتی نوێ
  بابەت بەهەڵکەوت 
  تایبەت بە خانمان 
  
  بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا 

Kurdipedia.org (2008 - 2025) version: 17.08
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 0.438 چرکە!