پەرتووکخانە پەرتووکخانە
گەڕان

کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!


بژاردەی گەڕان





گەڕانی ورد      کیبۆرد


گەڕان
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆمارکردنی بابەت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
ئامرازەکان
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
زمانەکان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هەژماری من
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
گەڕان تۆمارکردنی بابەت ئامرازەکان زمانەکان هەژماری من
گەڕانی ورد
پەرتووکخانە
ناونامە بۆ منداڵانی کورد
کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
سەرچاوەکان
شوێنپێیەکان
دڵخوازەکان
چالاکییەکان
چۆن بگەڕێم؟
بڵاوکراوەکانی کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
درەختی پۆلەکان
بابەت بەهەڵکەوت
تۆماركردنی بابەتی نوێ
ناردنی وێنە
ڕاپرسی
بیروڕاکانتان
پەیوەندی
کوردیپێدیا چ زانیارییەکی پێویستە!
ستانداردەکان
ڕێساکانی بەکارهێنان
کوالیتیی بابەت
دەربارە
ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
چیمان دەربارە وتراوە!
ناوکێشکردن لە ماڵپەڕەکانتاندا
تۆمارکردن / کوژاندنەوەی ئیمێڵ
ئاماری میوانەکان
ئاماری بابەت
وەرگێڕی فۆنتەکان
گۆڕینی ڕێکەوتەکان
پشکنینی ڕێنووس
زمان و شێوەزمانی ڕووپەلەکان
کیبۆرد
لینکە پێویستەکان
ئێکستێنشنی کوردیپێدیا بۆ گووگڵ کڕۆم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونەژوورەوە
دەبمە هاوکارتان!
وشەی نهێنیت لەبیرکردووە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارە
 بابەت بەهەڵکەوت
 چالاکییەکانی ڕۆژی
 ڕێساکانی بەکارهێنان
 ئەرشیڤوانانی کوردیپێدیا
 بیروڕاکانتان
 دڵخوازەکان
 کڕۆنۆلۆژیای ڕووداوەکان
 چالاکییەکان - کوردیپێدیا
 یارمەتی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
حسێن کەمال نیا
09-10-2024
شادی ئاکۆیی
وێنە و پێناس
وێنەی خانووەکانی دەوروبەری قەڵای هەولێر
07-10-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
لانە ڕزگار کەمال
07-10-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
بازیان یونس محێدین
07-10-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
تەنز لەڕۆژنامەنووسیی باشووری کوردستاندا ( 1920-1950)
07-10-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
شیعری بۆنە لە ئەدەبی کوردیدا (کرمانجی ناوەڕاست ) (1914-1945ز)
07-10-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
سەنگ و بەهای بیر لە یەکگرتنی ناولێنراو بە ناولێنەرەوە لەزمانی کوردیدا
07-10-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
یاخیبوون لەشیعری کوردیدا (1970-1991) کرمانجی ناوەڕاست
07-10-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕووناکیە زۆر ڕووناکەکە
06-10-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
مەلا زیاد
06-10-2024
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت
  536,564
وێنە
  110,253
پەرتووک PDF
  20,292
فایلی پەیوەندیدار
  104,198
ڤیدیۆ
  1,558
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
303,967
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
90,153
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,052
عربي - Arabic 
30,942
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
18,384
فارسی - Farsi 
10,017
English - English 
7,583
Türkçe - Turkish 
3,669
Deutsch - German 
1,731
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
125,982
ژیاننامە 
25,820
پەرتووکخانە 
25,702
کورتەباس 
18,376
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
14,819
پەند و ئیدیۆم 
13,645
شوێنەکان 
12,000
شەهیدان 
11,893
کۆمەڵکوژی 
10,907
هۆنراوە 
10,395
بەڵگەنامەکان 
8,348
وێنە و پێناس 
7,364
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,387
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,460
ڤیدیۆ 
1,456
پۆلێننەکراو 
990
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
822
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
762
شوێنەوار و کۆنینە 
637
فەرمانگەکان  
276
گیانلەبەرانی کوردستان 
274
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
یارییە کوردەوارییەکان 
39
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
27
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
323
PDF 
31,432
MP4 
2,558
IMG 
201,832
∑   تێکڕا 
236,145
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
ژیاننامە
کاکەی فەلاح
ژیاننامە
محەمەد عارف
ژیاننامە
مەهاباد قەرەداغی
ژیاننامە
یەحیا ئەفەندیی وێنەگر
ژیاننامە
مەولانا زادە ڕەفعەت بەگ
دیموکراسی لەنێوان مۆدێرنێتە و پۆست مۆدێرنێتەدا 02
هەر کونج و ڕووداوێکی وڵات، لە ڕۆژهەڵاتەوە تا ڕۆژاوا، لە باکوورەوە تا باشوور... دەبێتە سەرچاوەی کوردیپێدیا!
پۆل: کورتەباس | زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
بەشکردن
Facebook0
Twitter0
Telegram0
LinkedIn0
WhatsApp0
Viber0
SMS0
Facebook Messenger0
E-Mail0
Copy Link0
نرخاندنی بابەت
نایاب
زۆر باشە
باش
خراپ نییە
خراپ
بۆ ناو لیستی دڵخوازەکان
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
گۆڕانکارییەکانی بابەتەکە
Metadata
RSS
گووگڵی وێنەی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
گووگڵی بابەتی هەڵبژێردراو بکە!
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin)0
English - English0
عربي - Arabic0
فارسی - Farsi0
Türkçe - Turkish0
עברית - Hebrew0
Deutsch - German0
Español - Spanish0
Français - French0
Italiano - Italian0
Nederlands - Dutch0
Svenska - Swedish0
Ελληνική - Greek0
Azərbaycanca - Azerbaijani0
Catalana - Catalana0
Čeština - Czech0
Esperanto - Esperanto0
Fins - Finnish0
Hrvatski - Croatian0
Lietuvių - Lithuanian0
Norsk - Norwegian0
Ozbek - Uzbek0
Polski - Polish0
Português - Portuguese0
Pусский - Russian0
Srpski - Serbian0
балгарская - Bulgarian0
қазақ - Kazakh0
Тоҷикӣ - Tajik0
Հայերեն - Armenian0
हिन्दी - Hindi0
ქართველი - Georgian0
中国的 - Chinese0
日本人 - Japanese0

دیموکراسی لەنێوان مۆدێرنێتە و پۆست مۆدێرنێتەدا 02

دیموکراسی لەنێوان مۆدێرنێتە و پۆست مۆدێرنێتەدا 02
دیموکراسی لە نێوان مۆدێرنێتە و پۆست مۆدێرنێتە 02
#شەماڵ بارەوانی#

ئەو نووسەرانەی بەڕێز مەلا بەختیار پێیان دەڵێت بەزۆری بەلای کۆپی گەرایی فەلسەفیدا، دایان دەشکاند. بۆچونە سیاسیەکانیشیان ڕەتکردنەوەی حزبەکان و پۆست دەسەڵات بوو (ل3).
ئەوانەی بەناوی پۆست مۆدێرنە بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە ئیتر حیکایەتەگەورەکانی فێرگە فەلسەفی و سیاسی و سیستەمەکان(ل4) کۆتاییان پێ هاتووەو چیتر ئەو پرۆژەمۆدێرنەیەی کە یۆرگن هابرماس دەڵێت تەواو نەبووە، بەناتەواوی کۆتایی پێ هات و پۆست مۆدێرنێتە شوێنی گرتەوە، وەلێ مەلا بەختیار پێمان، دەڵێت(15)ساڵی ڕەبەقە(2014)وایگوت، ئێستا دەکات(21)ساڵ، حیکایەتە گەورەکانی نەتەوە، کوردایەتی، دیموکراسی، دەسەڵاتدارێتی مۆدێرنێتە، لەناو نەچون، بەڵکو چەشنی ڕۆشنگەری ڕۆژئاوا بەتایبەتمەندی ڕۆژهەڵاتییەوە، ماوەتەوەو پرۆسەی نوێگەری، بویسترێ و نەویسترێ، لەبەرامبەر سەلەفیەت و ئەندێشەکانی چەقگەرایی سەدەکانی ناوەڕاستدا، لەبزاوتی مێژوویدایه، ڕاستە بزوتنەوەکە هەڵدەچێ دادەچێ، بەڵام هەرگیز بەتەواوەتی ڕۆناچێ.. ئێستا ئەو تەمو مژە خەریکە دەڕەوێتەوە کە چەندین دەیە پۆست مۆدێرنەکان وایان بڵاو دەکردەوە. کەگوایە مۆدێرنەتە، نەک سەراپای جیهان ناتەنێتەوە، بەڵکو لەخودی ڕۆژئاواشدا، دووچاری قەیرانی مەرگاوی بۆتەوە.(ل4-5).
مەلا بەختیار پێی وایە سەرەڕای ئەوەی کە نوێگەری، هەمیشە پێویستی بە نۆژەن کردنەوەیە.هەمیشە پێویستی بەڕەخنەیە(ل5)و ڕاسترین ڕێگە ئەوەیه کە خوێندنەوەیەکی بابەتی ڕەخنەگرانەمان بۆ مۆدێرنێتە هەبێ.
کەموکوڕیەکانی دیاریبکەین. لەهەڵەکانی خۆلابدەین. لایەنە گەش و پۆزەتیفیەکانی سودلێوەربگرین(ل155).
وەکو مۆدێرنێتەکانی ئەوروپا، پێیانوایە ڕاستە مۆدێرنێتە کەموکوڕی هەیەو دەسەڵاتیش گرفتی هەیە، بەڵام لەرێگەی ڕەخنەی ئازادی و فشار ڕای گشتیەوە، قابیلی چارەسەرکردن و پێشخستنن، نەک هەروەک پۆست مۆدێرنێتەکان سەراپا مۆدێرنێتەکان ڕەتبکرێتەوە.(ل215).
رەتکردنەوەی مۆدێرنێتە بۆ پۆست مۆدێرنێتە، ڕێک فەرامۆش کردن، یان بێبایەخکردن و هەڵگەڕانەوەیه لەمێژوو. بەڵکو لەئێستاش.(ل227).
ئاخر ئەوە هەڵگەڕانەوە نەبێ لەمێژوو چی هەڵگەڕانەوەیەوە، ئەو پۆستانەپێیانوابێ(خۆماڵیبوون خورافیاتە)(وەسفگەرا)و(ئیفلیجە)و(ساویلکە)و(بێکەڵکە)(ل230).
ئاخر وەک ئەوەی پۆست مۆدێرنێتەکان دەیخوازن ئەگەر مێژووی گەلان (خۆماڵیەت)و (کولتور)و پرسیاری (چی) لێدەرهاوێین، چی لەو مێژووەدا دەمێنێتەوە(ل229).
ئینجا ئەوەی هێشتا دەزانێ مودێرنێتە قۆناغێکه تەواو نەبووە، ئەرکەکانی نەهاتوونەتەدی. بەتایبەتی لەناو گەلانی دواکەوتوودا، بەردەوام دەبێ بۆ خزمەتی بنچینە گەشەکانی مۆدێرنێتەو بۆ ڕزگارکردنی ئەقڵی مرۆڤ، ئازادی ئەقڵانیەت، دژایەتی نەریتە دێرینەو دەستکەوتەکانی دیکەی مۆدێرنێتە. بەبێ ئەوەی پێویست بکات چاو لەکەموکوڕیەکانی بپۆشێ(ل316) سەرەرای هەر کەم و کوڕیەک و هابرماس وتەنی مۆدێرنێتە دەورانی تەواو نەبووەو دووچاری ئاستەنگ و کەموکوڕیش هاتبێت، پێویستی بە خوێندنەوەو ڕەخنەی نوێ، خیتابی فیکری و فەلسەفی نوێ و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانە(ل326) و دواجار ئەڵتەرناتیفی مۆدێرنەتەیش، هەر مۆدێرنەتە خۆیەتی و لەوڵامی ئەمە مەلا بەختیار پێمان دەڵێت مۆدێرنێتە وەک پرۆسە هەربەردەوامە، هەڵبەت لەودەورانەدورودرێژەی مێژووی هاوچەرخدا، جگە لەلایەنە گەش و سەرکەوتنەکان، لایەنی خامۆش و شەرمەزاریش سەریان هەڵداوە(ل313) وەلێ سەرەڕای کەمو کوڕیەکانی، سەرەڕای قەیرانەکانی، وێڕای کەموکوڕییەکانی و سەرباری تەنگوچەڵەمەکۆمەڵایەتی و سیاسی و نەخۆشیەکانی هەیه، لەوەش زیاتر لەهەزارەی سێهەمدا، لەسەر ئاستی جیهانیشدا لەگەڵ چەمکی دیموکراسیدا وەکو دوو چەمکی گەردونگرایی بەرجەستەبوون(ل5) و شارێبازی هزری و فەلسەفی گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی بەرەچاوکردنی کوردەواری، بۆ ڕۆژهەڵات و کوردستانیش تەنها تێزی مۆدێرنێتەیە، تێزەکانی تر، کەم و زیانیان زۆرترە.زیانەکانیش زیاتر دەکەونە خزمەتی ئەندێشەکانی سەدەکانی ناوەڕاست(ل8).
بەڕێز مەلابەختیار لە دیموکراسی لەنێوان مۆدێرنێتەو پۆست مۆدێرنێتەدا لەکۆمەڵێک ڕوو ڕەهەندەوە، ڕەخنەی ڕەهەندی و پۆست مۆدێرنەکان دەکات و وڵامیان دەداتەوە، لەبارەی کۆمەڵێک پرس و لەسەر کۆمەڵێک چەمکەوە، سەرەتا لەبارەی چەمکی ئازادی تاک و فەلسەفەی جیاوازی پێماندەڵێت پۆست مۆدێرنەکان داهێنەری فەلسەفەی جیاوازی نین، ئەوەتەی دیموکراسی وەکوسیستەم و لە سیستەمیشدا، وەکو دەسەڵاتی عەلمانی و مەدەنی باسکراوە، فەلسەفەی جیاوازیش هێنراوەتە ئارا.(ل307).
بۆیە بەهیچ چەشنێک فەزل و چاکەو منەتی شانازی داهێنانی فەلسەفەی جیاوازی بەر پۆستەکان ناکەوێت و بۆدەهەی کۆتایی سەدەی بیستەمیش ناگەڕێتەوە، بەڵکو ئەوشانازییه لەسەرەتای شۆڕشی دیموکراسیەوە، خەباتی هەمەلایەنەی بۆکراوە، خەباتی ئازادی ئابووری، ئازادی ژیان، ئازادی سیاسی، ئازادی فەلسەفەو بیروباوەڕ، ئەوەتەی قسە لەسەر دیموکراسی وەکو دەسەڵات کراوە، قسە لەسەر ئازادیش کراە(ل308).
ئینجا بەڕێزیان بۆ سەلماندنی قسەکەی کومەڵێک بەڵگەو ئەرگویمێنت دێنێت لەنموونەی(جان لاک)و (مۆنتسکیو)و(ئادەم سمیس) (شۆڕشی گەورەی فەرەنسا)و..تاد.کە هەموو ئەو ڕاستیانە وەکو پێشینەی کلاسیکی داڕشتنی بناغەی ئازادی بیروڕاجیاوازەکان دەخاتەڕوو(ل309)و باس لەوەدەکات کەلەسەدەی نۆزدەو، بەتایبەتی لەسەدەی بیستدا، بەسەدان فەیلەسوف و ئەندێشەمەند، پێش پۆست مۆدێرنەکان باسی فەلسەفەی جیاوازی بیروڕاکانیان داهێناوە(ل309).
ئینجا لەبارەی پۆست مۆدێرنەتەو دژایەتی سەنتەریزمی ڕۆژئاواییش، پێمان دەڵێت دیسان شانازیەکەی بۆ پۆستەکان ناگەڕێتەو، بەڵکو زۆر پێش ئەوان، لەناو بەشێکێ زۆر لەفەلسەفە، ئایدیۆلۆژیەت و ئایینەکانی دیکەدا قسەی لەسەرکراوە، لەناو کۆنفۆشیۆسە ئۆروپاییەکاندا، لەناوهیندیەکان و ئیسلامیەکان و ئۆرۆپاییەکاندا، مشتومڕی وا بەردەوامەو گەرمە، لەناوچەپەکانی قاڕەکانی ئۆروپا، لەنا نوێگەرییەکانی دونیا سەبارەت بەسەنترالیزمی ئۆروپایی و سەربەخۆیی کولتورەکان لەکۆنەوە ناکۆکی هەبووەو هەیە(ل310).
لەوەڵامی ئەمەیش کەمۆدێرنەتە بە بەرهەمهێنەری نازیزم و فاشیزم و بۆلشەفیزمە، بەڕێزیان پێمان دەڵێتجارێ کاتێک پۆست مۆدێرنێتە سەری هەڵدا کەجارێکی دیکە نازیزم و فاشیزم مەترسی سەرهەڵدانیان نەمابوو. بۆلشەویزمیش دوپاتبونەوەی لەئۆروپاو لەدنیاشدا، ئەگەرێکی زۆر لاوازبوو(ل312)و پێمان دەڵێت بنچینەی گرنگی مۆدێرنێتە، ناگەڕێتەوە ئەم یان ئەو سیستەم، یاخود فلان یان فیسار ئایدیۆلۆژیەت، بەڵکو سەرچاوەی بیرکردنەوەو ڕۆنانی تیۆری مۆدێرنەتە بۆخودی مروڤ دەگەڕێتەوە. مرۆڤ وەکو پێکهاتە. وەکو بیرکردنەوە. مرۆڤ وەکو هۆشیاری ڕاستەقینە. وەکو هۆگری بەردەوامی نوێگەری.(ل312).
کەواتا ڕەواو ماقوڵ نییە، بەهۆی کۆمەڵێک دیاردەو دەرکەوتە نیگەتیڤەکانی وەک نازیزم و فاشیزم و بۆلشەویزم، کۆمەڵێک کاری قێزەون و شەرمەزاریانەو سەرشێتانەو هەڵەی نالۆژیکیانەی هتیلەرو ستالین و فرانکۆ.لەسەر مۆدێرنەتە حیساب بکەین و بیخەیتەئەستۆی مودێرنەتە، کە لەئەساسدا، هەموویان لادان بوونە لەخودی جەوهەرو پەیامی مۆدێرنەتە، ئاخر لۆژیکی ئەمە لەکوێدایە تۆوەک پۆست مۆدێرنەتەیەک، بێیت و بەوان ئایدیۆلۆژیا فاشیست ونازیزم وبۆلشەویزمانە، لەمۆدێرنەتە بدەیت. لەکاتێکدا جەوهەری مۆدێرنەتە، ڕەتکردنەوەی ڕەگەزپەرستی و ڕاسیزم و تۆتالیتاریزم و فاشییەتەو، مۆدێرنەتە ناواخن و پرنسیپ و کرۆکەکەی مرۆڤ دۆستی و پەرەسەندنی عەقڵانیەت و زانست و ژیاندۆستی و، ئازادی و لیبڕاڵییەتە،
مەلا بەختیار پێمان دەڵێتمۆدێرنەتەش فیکرو فەلسەفەیەک نییە هەتا بتوانرێ لەسەر ئەو فیکرو فەلسەفەیە دادگایی بکرێ و ئۆباڵی کارەساتەکانی بخرێتە ئەستۆ. مۆدێرنێتە دەورانێکە لەئازادی ئەقڵەوە بۆ ئازادی بیروڕا، فەلسەفەی جیاواز، ڕێباز جیاوازو داهێنانە دونیاییە نوێکانە دژی نەریتەکۆن و بەسەرچوەکان، دەگرێتەوە.(ل315).
مودێرنەتە، جێ هێشتنی قۆناغی سەدەکانی ناوەڕاست و تێک و پێک شکاندنی چەمەکە داڕزیوەکانیەتی. ڕزگارکردنی مرۆڤە لەنەریتەزاڵەکانی ئەو قۆناغە تاریکەی ژیان، ئایە بە بێ مۆدێرنەتە، دەکرا، ئابووریەکی نوێ، ژیانێکی کۆمەڵایەتی نوێی، پێشەکەوتنی نوێ، بخوڵقێت و بێتەبوون؟ دەکرا هەموو نەریتە پیرۆزەکانی کەنیسەو میتافیزیکیەت ئایدیالیزم، هەژمونی ڕەهاو موتڵەق و تۆقێنەریان لەسەر بیرو هۆش و ئەقڵی مرۆڤ نەمێنێت و مرۆڤ لەو تۆقانەی ئایدیالیزم و کەنیسەو میتافزیکا، قورتاری بێت و ببێت بە مرۆڤێکی ئازاد؟ بە بێ مۆدێرنەتە، ئەو شارستانیەتە نوێچەشنەی ڕۆژئاوا دەخوڵقا؟
مرۆڤ دەکرا بەسەنتەرو چەقی بیرکردنەوە؟ ئەرێ هەر ئەو ڕۆشنگەری و مۆدێرنەتەیە نەبوون، کودەتایەکی سەرکەوتویان کرد، بەسەر نەریت و کەلەپورو بیرەتاریکەکانی سەدەکانی ناوەڕاست؟ ئایە کێ بوو مرۆڤی لەو زیندانەی سەدەکانی ناوەڕاست ڕزگارکردبوو، ئەو زیندانەی کە ئەقڵ، ڕۆح و جەستەی مرۆڤیان زیندانی کردبوو، بگرە ئەقڵی مرۆڤیان بۆ خودی مرۆڤ کردبوو بە زیندانی ڕۆحی بۆمرۆڤ و مرۆڤیان کردبوو بە دوژمن خودی خۆی، دوژمنی ئازادیەکانی، دوژمنی بیرکردەنەوە، دوژمنی زانست، و مرۆڤ و بوونی مرۆڤیان تێک پێک شکاندن بوو و بیرو هۆشی مرۆڤیان بەکۆمەڵێک بیری خورافی وتێگەیشتنی میتۆلۆژی و سادەی نازانستی و دژە لۆژیکی کەنەسی و ئایینی لەقاڵب داوو و داگیرکردبوو! ئەرێ کێ بوو ئەقڵی مرۆڤی لەستەمی هەژمونگەری ئاین ڕزگار کرد؟ هەرڕۆشنگەری و مۆدێرنەتەنەبوو؟
لەکۆتاییدا بەڕێز مەلا بەختیار لەدیموکراسی لەنێوان مۆدێرنێتەو پۆست مۆدێرنێتەدا پێمان دەڵێتمۆدێرنێتە هەر ئەو ئایدیۆلۆژیەتە نەگریسانەی(نازیزم و فاشیزم)نییە کە پۆستەکان لەگەڵ (بۆلشەویزم-ئەویش بەهەڵە)کردویاننەتە سۆنگەی نابوتکردنی مۆدێرنێتە، بەڵکو هەزاران دەستکەوتە، پێشکەوتنە، چارەنوسی هەرەکاریگەری گەلانە. ئەگەر مۆدێرنێتە نەبوایە ئێستا مەگەر وڵاتانی عەرەب بەحوشترو ئێمەش بەئێسترو هیندو ئەفریقیاش بە فیل هاتوچۆمان بکردبایه(ل353).
مۆدێرنێتە یەکێکە لەقۆناغە پرشنگدارەکانی بەشەریەت..بیرو پەیوەندی دزێوی سەدەکانی ناوەڕاستی، لەبەشێکی زۆری وڵاتاندا، خستە مۆزەخانەی نەفرەتەوە. بەتایبەتی دەسەڵاتەکانی ئایینی مەسیحی و ئیسلامی.(ل226).
مۆدێرنەتە، واتە تەقینەوەی وزەکانی بیرکردنەوە؛هەڵوەشاندنی نەریتە بەسەرچوەکانی مەزەب وکۆمەڵ، هەروەها دۆزینەوەی ڕێسا گرنگ و کاریگەریەکانی ژیان و هەست و نەست، داهێنانی گوتن و گوتاری ئەقڵانی و دونیایی لەبەرامبەر گوتن و گوتاری ئەودیوی دنیاو...لەبەرەبەیانی سەدەی شانزەیەمەوە هەتا ئێستای سەدەی بیست و یەکەم، لەهەر شوێن و لەناو هەرگەلێکدا، نەریتی کۆنینە دابی دێرینەی بێکەڵک مابێ، مۆدێرنەتەچەکێکی کاریگەری دژایەتیکردنیانە.لەوساوە، هەموو بیرێکی نوێ لەناو گەلان، نەتەوەکان، سیستەمەکان، چینەکان، کەسەکان دژی بیرکردنەوەی کۆن خوڵقابێ، شانازیەکەی بۆ دەورانی مۆدێرنێتە گەڕاوەتەوەو دەگەڕێتەوە(ل313) و گرفتی گەورەی مۆدێرنێتە بڕواهێنان نەبووە بەحەکایەتە گەورەکان و بڕواگەورەکانی جیهان، وەک پۆست مۆدێرنێتەکان باسی لێوەدەکەن، هەڵبەتە، ڕاستە، مامەڵەی خراپ لەگەڵ حیکایەتە گەورەکاندا کراوەو هەوڵیشدراوە یەک ئاڕاستەی مێژوویی بۆ چارەنووسی مرۆڤایەتی بسەپێندرێ.ئەم هەوڵانە زیانی زۆریشیان گەیاندووە، کارەساتی گەورەشیان لێکەوتۆتەوە(ل33-333).
وەلێ لەگەڵ ئەمەیشدا بەڕاستی بڕواگەورەکانی مۆدێرنێتە بۆ بەشەریەت، بڕوای گەورەی جیهان هەژێن بوون.
لەوەتەی مرۆڤ خوڵقاوە هەتا ئەمڕۆش، بەشەریەت لەسایەی دەستکەوتە گەورەکانی مۆدێرنێتە دەحەسێتەوەو.هیچ نەتەوەیەک، گەلێک، دەوڵەتێک، بەبێ پرۆژەی گەورە، بەبێ حیکایەتی گەورە، بەبێ وەرچەرخانە گەورەکانی ژیان، نەیتوانیووە گۆڕانی گەورەی ئازادی ئەقڵ، حیکایەتی گەورەی پیشەسازی، حیکایەتی جیاردنەوەی دین و دەوڵەت، حیکایەتی ڕۆشنگەری، مەدەنیەت، ئەقڵانی، زانست و زانیاری، ڕزگاری دیموکراسی و ڕەخنەی ڕیشەیی لەبیروڕاکانی سەدەکانی ناوەڕاست، بێنێتەدی. (ل331-332)و ڕۆشنگەری، مەدەنیەت، علمانیەت، ئەقڵانیەت، دەوڵەتی نەتەوەیی، سیستەمی دیموکراسی، ئازادی ئەقڵ، پیشەسازی، تەکنیک، میکانیک و پشت بەستن بە جیهانی فەلسەفه دانراوەکان و بیرکردنەوەی دونیاگەرایی..تاد، هەموو ئەوانە ناونیشانی جۆراوجۆری دەسکەوتە گەورەکانی مۆدێرنیزمن(ل320).[1]

کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 492 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!
هاشتاگ
سەرچاوەکان
بابەتە پەیوەستکراوەکان: 3
زمانی بابەت: کوردیی ناوەڕاست
پۆلێنی ناوەڕۆک: ڕانانی پەرتووک
جۆری دۆکومێنت: زمانی یەکەم
جۆری وەشان: دیجیتاڵ
زمان - شێوەزار: کرمانجیی ناوەڕاست
وڵات - هەرێم: باشووری کوردستان
تایبەتمەندییە تەکنیکییەکان
خاوەنی ئەم بابەتە بەسوپاسەوە، مافی بڵاوکردنەوەیی بە کوردیپێدیا بەخشیوە! یان بابەتەکە کۆنە، یاخود بابەتەکە موڵکی گشتییە.
کوالیتیی بابەت: 99%
99%
ئەم بابەتە لەلایەن: ( زریان عەلی )ەوە لە: 26-08-2022 تۆمارکراوە
ئەم بابەتە لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 26-08-2022 پێداچوونەوەی بۆکراوە و ئازادکراوە
ئەم بابەتە بۆ دواجار لەلایەن: ( هاوڕێ باخەوان )ەوە لە: 26-08-2022 باشترکراوە
ناونیشانی بابەت
ئەم بابەتە بەپێی ستانداردەکانی کوردیپێدیا هێشتا ناتەواوە و پێویستیی بە داڕشتنەوەی بابەتی و زمانەوانیی زۆرتر هەیە!
ئەم بابەتە 492 جار بینراوە
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
بارین ئیدریس
کورتەباس
یادێک لە شەهید خوسرەوی سەلاح زادە
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
جەژنی جەمای کوردانی ئێزدی لە لالش ساڵی 2024
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای ئامەد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
یاخیبوون لەشیعری کوردیدا (1970-1991) کرمانجی ناوەڕاست
ژیاننامە
بازیان یونس محێدین
کورتەباس
تێنێسی ویڵیەمز: چاوپێکەوتنێکی سەرنجڕاکێش لە 7 خولەکدا، 1981
پەرتووکخانە
ڕووناکیە زۆر ڕووناکەکە
کورتەباس
سوپای ئیسرائیل: ژنێکی ئێزدی لە غەززە ڕزگارکرا و نێردرایەوە ئێراق
ژیاننامە
ڤەژین دیوالی بەرواری
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی کورد لە کۆلێژی یاسا لە بەغدا ساڵی 1973
شوێنەوار و کۆنینە
زیندان سلێمان... شوێنی تەقوای زەردەشتییەکان
ژیاننامە
عەقید شاڵاو مەحمود
پەرتووکخانە
تەنز لەڕۆژنامەنووسیی باشووری کوردستاندا ( 1920-1950)
وێنە و پێناس
وێنەی خانووەکانی دەوروبەری قەڵای هەولێر
پەرتووکخانە
سەنگ و بەهای بیر لە یەکگرتنی ناولێنراو بە ناولێنەرەوە لەزمانی کوردیدا
وێنە و پێناس
دوو خوێندکاری شاری سلێمانی لە ڕۆمانیا ساڵانی حەفتاکانی سەدەی بیستەم
ژیاننامە
لەنیا دارا
ژیاننامە
حسێن کەمال نیا
وێنە و پێناس
شێخ ئیبراهیم ئامادینی
وێنە و پێناس
چەند گەنجێکی گوندی باناڵێ ساڵی 1986
پەرتووکخانە
شوێنەوارنامە - وەشانی 3
پەرتووکخانە
شیعری بۆنە لە ئەدەبی کوردیدا (کرمانجی ناوەڕاست ) (1914-1945ز)
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی حەوش کوروو
کورتەباس
چیرۆکی هەوڵی تیرۆرکردنی مەلا مستەفا بارزانی؛ '50 بۆمب نەیانتوانی سەرۆکی کوردان بکوژن'
ژیاننامە
تالیب محەمەد ئەمین
ژیاننامە
ئەژین ئەحمەد ڕەشید
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
مامۆستا عومەر عەلی
ژیاننامە
لانە ڕزگار کەمال

ڕۆژەڤ
ژیاننامە
کاکەی فەلاح
07-11-2008
هاوڕێ باخەوان
کاکەی فەلاح
ژیاننامە
محەمەد عارف
09-10-2009
هاوڕێ باخەوان
محەمەد عارف
ژیاننامە
مەهاباد قەرەداغی
30-10-2009
هاوڕێ باخەوان
مەهاباد قەرەداغی
ژیاننامە
یەحیا ئەفەندیی وێنەگر
12-05-2022
زریان سەرچناری
یەحیا ئەفەندیی وێنەگر
ژیاننامە
مەولانا زادە ڕەفعەت بەگ
16-05-2022
سەریاس ئەحمەد
مەولانا زادە ڕەفعەت بەگ
 چالاکییەکانی ڕۆژی
بابەتی نوێ
ژیاننامە
حسێن کەمال نیا
09-10-2024
شادی ئاکۆیی
وێنە و پێناس
وێنەی خانووەکانی دەوروبەری قەڵای هەولێر
07-10-2024
زریان سەرچناری
ژیاننامە
لانە ڕزگار کەمال
07-10-2024
کشمیر کەریم
ژیاننامە
بازیان یونس محێدین
07-10-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
تەنز لەڕۆژنامەنووسیی باشووری کوردستاندا ( 1920-1950)
07-10-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
شیعری بۆنە لە ئەدەبی کوردیدا (کرمانجی ناوەڕاست ) (1914-1945ز)
07-10-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
سەنگ و بەهای بیر لە یەکگرتنی ناولێنراو بە ناولێنەرەوە لەزمانی کوردیدا
07-10-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
یاخیبوون لەشیعری کوردیدا (1970-1991) کرمانجی ناوەڕاست
07-10-2024
کشمیر کەریم
پەرتووکخانە
ڕووناکیە زۆر ڕووناکەکە
06-10-2024
ڕۆژگار کەرکووکی
شوێنەکان
مەلا زیاد
06-10-2024
سەریاس ئەحمەد
ئامار
بابەت
  536,564
وێنە
  110,253
پەرتووک PDF
  20,292
فایلی پەیوەندیدار
  104,198
ڤیدیۆ
  1,558
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
303,967
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
90,153
هەورامی - Kurdish Hawrami 
66,052
عربي - Arabic 
30,942
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
18,384
فارسی - Farsi 
10,017
English - English 
7,583
Türkçe - Turkish 
3,669
Deutsch - German 
1,731
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
348
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
72
Español - Spanish 
55
Polski - Polish 
55
Հայերեն - Armenian 
52
Italiano - Italian 
52
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
27
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
20
Norsk - Norwegian 
18
Ελληνική - Greek 
16
עברית - Hebrew 
16
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
10
Тоҷикӣ - Tajik 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Esperanto - Esperanto 
6
Catalana - Catalana 
6
Čeština - Czech 
5
ქართველი - Georgian 
5
Srpski - Serbian 
4
Kiswahili سَوَاحِلي -  
3
Hrvatski - Croatian 
3
балгарская - Bulgarian 
2
हिन्दी - Hindi 
2
Lietuvių - Lithuanian 
2
қазақ - Kazakh 
1
Cebuano - Cebuano 
1
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
پۆل
کوردیی ناوەڕاست
وشە و دەستەواژە 
125,982
ژیاننامە 
25,820
پەرتووکخانە 
25,702
کورتەباس 
18,376
ڕێکەوت و ڕووداو (کڕۆنۆلۆژیا) 
14,819
پەند و ئیدیۆم 
13,645
شوێنەکان 
12,000
شەهیدان 
11,893
کۆمەڵکوژی 
10,907
هۆنراوە 
10,395
بەڵگەنامەکان 
8,348
وێنە و پێناس 
7,364
ئامار و ڕاپرسی 
4,627
کلتوور - مەتەڵ 
3,149
ناوی کوردی 
2,387
پارت و ڕێکخراوەکان 
1,460
ڤیدیۆ 
1,456
پۆلێننەکراو 
990
بڵاوکراوەکان (گۆڤار، ڕۆژنامە و ...) 
822
کلتوور - گاڵتەوگەپ 
777
کارە هونەرییەکان 
762
شوێنەوار و کۆنینە 
637
فەرمانگەکان  
276
گیانلەبەرانی کوردستان 
274
هۆز - تیرە - بنەماڵە 
188
نەخشەکان 
185
نەریت 
160
ڕووه‌كی كورده‌واری (گژوگیا و دار) 
101
ژینگەی کوردستان 
94
زانستە سروشتییەکان 
80
خواردنی کوردی 
80
دۆزی ژن 
55
مۆزەخانە 
50
یارییە کوردەوارییەکان 
39
بەرهەمە کوردستانییەکان 
38
کەلوپەلی سەربازیی بەکارهاتوو لە کوردستان 
27
گەشتوگوزار 
2
کۆگای فایلەکان
MP3 
323
PDF 
31,432
MP4 
2,558
IMG 
201,832
∑   تێکڕا 
236,145
گەڕان بەدوای ناوەڕۆکدا
کوردیپێدیا پڕزانیاریترین و فرەزمانترین سەرچاوەی کوردییە!
ژیاننامە
بارین ئیدریس
کورتەباس
یادێک لە شەهید خوسرەوی سەلاح زادە
شوێنەوار و کۆنینە
پردی دیجلە
پەرتووکخانە
سیاسەت و پلانی زمان بۆ هەرێمی کوردستان
کورتەباس
جەژنی جەمای کوردانی ئێزدی لە لالش ساڵی 2024
شوێنەوار و کۆنینە
قەڵای ئامەد
پەرتووکخانە
کۆڵبەرنامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
یاخیبوون لەشیعری کوردیدا (1970-1991) کرمانجی ناوەڕاست
ژیاننامە
بازیان یونس محێدین
کورتەباس
تێنێسی ویڵیەمز: چاوپێکەوتنێکی سەرنجڕاکێش لە 7 خولەکدا، 1981
پەرتووکخانە
ڕووناکیە زۆر ڕووناکەکە
کورتەباس
سوپای ئیسرائیل: ژنێکی ئێزدی لە غەززە ڕزگارکرا و نێردرایەوە ئێراق
ژیاننامە
ڤەژین دیوالی بەرواری
شوێنەوار و کۆنینە
گۆڕدخمە سان ڕۆستەم
وێنە و پێناس
چەند کەسایەتییەکی کورد لە کۆلێژی یاسا لە بەغدا ساڵی 1973
شوێنەوار و کۆنینە
زیندان سلێمان... شوێنی تەقوای زەردەشتییەکان
ژیاننامە
عەقید شاڵاو مەحمود
پەرتووکخانە
تەنز لەڕۆژنامەنووسیی باشووری کوردستاندا ( 1920-1950)
وێنە و پێناس
وێنەی خانووەکانی دەوروبەری قەڵای هەولێر
پەرتووکخانە
سەنگ و بەهای بیر لە یەکگرتنی ناولێنراو بە ناولێنەرەوە لەزمانی کوردیدا
وێنە و پێناس
دوو خوێندکاری شاری سلێمانی لە ڕۆمانیا ساڵانی حەفتاکانی سەدەی بیستەم
ژیاننامە
لەنیا دارا
ژیاننامە
حسێن کەمال نیا
وێنە و پێناس
شێخ ئیبراهیم ئامادینی
وێنە و پێناس
چەند گەنجێکی گوندی باناڵێ ساڵی 1986
پەرتووکخانە
شوێنەوارنامە - وەشانی 3
پەرتووکخانە
شیعری بۆنە لە ئەدەبی کوردیدا (کرمانجی ناوەڕاست ) (1914-1945ز)
شوێنەوار و کۆنینە
کۆشکی حەوش کوروو
کورتەباس
چیرۆکی هەوڵی تیرۆرکردنی مەلا مستەفا بارزانی؛ '50 بۆمب نەیانتوانی سەرۆکی کوردان بکوژن'
ژیاننامە
تالیب محەمەد ئەمین
ژیاننامە
ئەژین ئەحمەد ڕەشید
پەرتووکخانە
ژینانامە - وەشانی 2
پەرتووکخانە
مەتەڵنامە (وەشانی 2، بەشی 1 لە 2 )
ژیاننامە
مامۆستا عومەر عەلی
ژیاننامە
لانە ڕزگار کەمال

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.92
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| کاتی ئافراندنی لاپەڕە: 1.141 چرکە!