ناو: محەمەد
ناوی باوک: ئیسماعیل
نوسینی: وشیار عەلی حسێن
ژیاننامە
ناوی تەواوی (محەمەد ئیسماعیل حەسەن ئیبراهیم حسێن) ناسراو بە (محەمەد دەروێش سمایل)، ساڵی (1948) لە
باشتەپەباشتەپە لە دایک بووە و لە هۆزی (لەک)ن. وەک لە پێشدا لە بارەی (مام سمایل) ی باوکیدا باسمانکردوە، باپیرانی ئەوان لە گوندی (
کانی سلێمانەکانی سلێمانە)ی لای بەستی شەرغە ژیاون.
مام محەمەد چونکە باوکی مام سمایل دوو خێزانی هەبووە لە دایکی خۆی تەنها خوشکێک بە ناوی (مەحبوب) لە دایکی دووەمی دوو خوشکی بە ناوەکانی (عیسمەت و هەیبەت) هەبووە.
لە لایەنی کۆمەڵایەتیدا، مام محەمەد لە ساڵی (1971) ژیانی هاوسەرگیری لەگەڵ خاتوو (ئامینە حەسەن یونس سیان) خەڵکی گوندی (
دەربەندی گۆمدەربەندی گۆم) ی کەندێناوە پێکهێاوە، هەر لەو ساڵەشدا گوندی جێهێشتووە هاتۆتە هەولێر لە گەڕەکی (کرێکاران) نیشتەجێ بووە. لەم خاتوونە بەڕێزە بۆتە باوکی هەشت کوڕ و دو کچ.
مام محەمەد کەسێکی مەشرەب خۆش و بیرتیژ و بە حەوسەڵەیە.
سەبارەت بە حەیرانەکانی ئەو وەک خۆی وتی : تەنها یەک کاسێتی دەنگی تایبەت بە حەیرانەکانی هەیە و بێ لە حەیرانیش، لاوکیشی چڕیوە. سەوداسەریشیی بۆ حەیران خودا لێیخۆشبێت باوکی و بۆ لاوک مەرحومی کاوێس ئاغای هەرکیان بوە. ئەو وێرای ژیانی سیاسیی وەک پێشمەرگەیەک خەباتی کردوە، هاوکات لە ژیانی هونەریشیدا بە خزمەتی زۆرێک لە حەیرانبێژەکان گەیشتووە.
لێکدانەوەی ورد و تێزی ڕەخنەگرانەی ئەو لەسەر چەمکی حەیران و مێژوو و سەلیقەکاریی حەیرانبێژەکان جوایەزە. هەندێ لە گۆرانیەکانی (حەسەن زیرەک) یشی وتۆتەوە.
جیا لەمانەش مام محەمەد بەهرەیەکی نایاب و ئیلهامێکی خۆڕسکانەی لە شیعر نوسیندا هەیە و دیوانێکی دەستنوسی ئامادەیە. بە هۆی کەم دەرامەتیی نەپڕژاوە چاپی بکات.
[1]