بە پەل بی، بە گەڵا توو، بە بەر هەرمێ.
مەبەست لە (پەموو) ە بەپێی هونەری لێکچوواندن مەتەڵەکە بەراوردی لەنێوان پەموو و سێ ڕووەکدا کردووە، گەڵا و گوڵ و بەریانی بەیەک بەراورد کردووە، بۆ ئەوەی گوێگر وەڵامی ڕاست بدۆزێتەوە، بە پەڵ بی، واتە: پەلی پەموو وەک پەلی داری بی وایە، بە گەڵا توو، واتە: گەڵای توو لەگەڵ پەموودا هاوشێوەن، بە بەر هەرمێ، واتە: بەری هەرمێ و پەموو وەک یەک خڕە. وەڵام (پەموو) . [1]