ئەگەر قسەی یەکێکت زانی، مەیڵێ، وتنی سووکییە.
لە ئەنجامی پەیوەندی کۆمەڵایەتی و تێکەڵاوی خەڵکی لەگەڵ یەک، هەندێک نهێنی و شتی تایبەتیی دەکەونە لای یەک، پاراستنی نهێنی خەڵک بەهایەکی ڕەوشتی بەرزی هەیە، درکاندنی بێبەهایی و ڕەوشت نزمی کەسەکە پیشاندەدا، کاریگەریی خراپ لەسەر کەسایەتی درووست دەکات. [1]