دیزەی ڕۆنە و دەرخۆنەی قونە، ئەگەر نایخۆی بۆ منی بێنە.
لە کوردەواردا ڕۆن دەکرێتە ناو دیزەوە، دیزەی ڕۆنە، مەبەستی لە دووگی مەڕە کە وەک ڕۆن چەورە، دەرخۆنەی قونە واتە: وەک سەرقاپێک وایە بەسەر قونی مەڕەکەوە، ئەگەر نایخۆی بۆ منی بێنە مەبەست لە سەودای شت بە شتە. وەڵام (دووگی مەڕ) .[1]