هەجووی ئاغاکانی پشدەر
کەسێک فێری بەزمی بەغدا بێ، مەڵێ قەت چا دەبێ
جا مەگەر پارەی نەمێنێ، یانە هەر بەغدا نەبێ
فیکری ورد و وێردی دەمیان، فیکرە بۆ ئەلمۆدەکان
کەی بچین؟ چۆن بچین؟ ئەوجا بەچەند سەودا ئەبێ
یەک لەناو یەک، دوو لەسەریەک، دوو بەیەک وەک لا دەبێ
زەرب و جەمع و تەرحەیەک، گەر تۆ لە حەوتی بڕوێنی
حەوت هەر باقییە، لێدەرکردن ئاوا دەبێ.[1]