ڕاپەڕین گوندێکە، کەوتووەتە شارەدێی بەکرەجۆ، شارۆچکەی #سلێمانی#، پارێزگای سلێمانی.
لە ئێستا گەڕەکێکی گەورەی ناو ماستەرپلانی شاری سلێمانیە، لەسەرەتای دروست بوونیدا ئۆردووگای نشتەجێبوون بوو، وە لەسەر زەوی گوندەکانی ئەحمەدئاوا، بەکرەجۆ و باوەگێلدی و باوەمەردەی خواروو و باوەمەردەی سەروو فراوان بوو.
ڕاپەڕین لە باکوور هاوسنوورە لەگەڵ گوندی باوەگێلدی و لە باشوور لەگەڵ فڕۆکەخانەی سلێمانی و لە ڕۆژهەڵات لەگەڵ گوندی بەکرەجۆ و لە ڕۆژئاوا لەگەڵ گوندی ئەحمەدئاوا.[1]