ئەگەر مەڕم نەدیبێ لە هەرێزان، پشقلم دیوە لە پەرێزان.
هەرێز: فریزوو، پەرێز: شوێنی دەغڵ کە دوورابێتەوە (فەرهەنگی خاڵ) بەیەکێ ئەوترێ کە بە کەسێکی ئاسایی ببینرێت بەڵام لە ڕاستیدا کەسێکی ژیر بێت، کەسە ژیرەکان جووڵە و شوێن پێ و پاشماوەی بەجێماوی بەرانبەرەکانیان دەناسنەوە، کاتێک بەنهێنی هاتبنە ناو مڵک و ماڵی ئەمانەوە.[1]