لە 16ی تەمووزی
1923 لەژێر دەسەڵاتی
یەکێتیی سۆڤیەتیەکێتیی سۆڤیەتی جاراندا بە بڕیاری سەرۆکایەتیی کۆمیتەی جێبەجێکاری ناوەندیی کۆماری
ئازەربایجانئازەربایجان کۆماری کوردستانی سوورکۆماری کوردستانی سوور وەک ناوچەیەکی ئۆتۆنۆمی و یەکەیەکی کارگێڕی و ئەتنیکی دامەزرا.
هەڵکەوتەی جوگرافیی کوردستانی سوور دەکەوێتە نێوان ئازەربایجان و
ئەرمەنستانئەرمەنستان و لە ناوچەکانی
کەرەکیشڵاککەرەکیشڵاک (قەرەقیشلاق)،
کوباتلیکوباتلی (قوبادلی)، کەلبەجار، لاچین، کوتورلی (قوتورلی)، کوردگاجی (کوردحاجی) و مورادخانلی پێک هاتووە. لە ئاکامدا هەرێمی کوردستانی سوور بەسەر چوار ناوچەدا دابەش کرا بە ناوەکانی کەلبەجار، لاچین، قوبادلی و زەنگلیان و (لاچین)یش وەک پایتەخت دەستنیشان کرا.
بەپێی سەرچاوە مێژووییەکان، بۆ یەکەمین جار لە ساڵی
1921 ئەم ناوچەیە بە ناوی کوردستان ناو برا.
سنوووری جوگرافیایی ئەم کۆمارە لە ناوچە کێشە لەسەرەکانی کوردستانە و لە ساڵانی
1980 بۆ
1990 شەڕێکی گەورە لەسەر ئەم ناوچەیە لە نێوان ئازەربایجان و ئەرمەنستان ڕووی دا، لەم شەڕەدا نزیکەی 30 هەزار سەرباز لە لەشکری هەردوولا کوژران.
تەمەنی کۆماری کوردستانی سوور تەنیا شەش ساڵ درێژەی کێشا و دواتر لە ساڵی
1929 لەلایەن دەسەڵاتی ناوەندیی مۆسکۆوە بە بیانووی گۆڕانکاری و سەرلەنوێ ڕێکخستنەوەی سیستمی کارگێڕی، کۆماری کوردستانی سوور هەڵوەشێندرایەوە.
لە ساڵانی
1991 -
1992 لەلایەن کۆمەڵێک چالاکوانی سیاسییەوە هەوڵی زیندووکردنەوە و دووبارە دامەزراندنەوەی ئەم کۆمارە درا، لەژێر ناوی کوردستانی
قەوقازقەوقاز، بەڵام ئەم هەوڵانە نەگەیشتنە ئامانج.
کۆماری کوردستانی سوور، لە نەخشەی کوردستانی گەورەدا دەکەوێتە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەم نەخشەیە و بە پارچەی پێنجەمی کوردستانی گەورە دادەنرێت.
ئامادەکردنی:
سارا سەردارسارا سەردار
[1]