$دەقی بروسکەکە$
لە 101 ڕۆشنبیری دیموکراتخواز و پیشکەوتوخوازانی #سلێمانی#یەوە نێردراوە, بروسکەیەک بۆ باڵیۆزخانەی کۆماری ڤێتنام دیموکراتی و باڵیۆزخانەی حکومەتی شۆرشگێڕی کاتی ڤێتنامی باشور.
لە بروسکەکەدا هاتووە(دڵخۆشی خۆمان دەردەبڕین بۆ هەواڵی واژۆکردنی ڕێکەوتنی ئاشتی کە ئەوە دەگەیەنێت ئەمە سەرکەوتنێکی مەزنە بۆ هاوڵاتیانی ڤێتنام و هەموو مرۆڤایەتی و پێشکەوتوخوازان و بزوتنەوەی ڕزگاری خوازی نەتەوەی)
هەروەها لە هەمان کاتدا شکستێکی سیاسی و سەربازی بۆ وڵاتە یەگرتووەکانی ئەمەریکیە کە سەرۆکایەتی ئیمپریالیەتی جیهانیە دەکات, وە بە دڵنیایەوە ئەم سەرکەوتنە کاریگەری و بەرهەمێکی پۆزەتیفی دەبێت بۆ بەرژەوەندی هەموو نەتەوەکانی کە بەرەنگاری دەکەن لە پێناوی ئازادی و سەربەخۆیی و پێشکەوتندا.
$ئەم بروسکەیە واژوو کراوە لەلایەن$
سدیق شاوەیس – نەسیر سالم – د.تاهیر بابان – غەفور ڕەشید داراغا نوسەر – ئەحمەد حامید قادر جێگری سەرۆکی یەکێتی نوسەران – کاکە مەم بۆتانی نوسەر – ئەمین مەولود بەرێوەبەری پاشەکشەی توتن – عەلی مستەفا خاڵ بەرێوەبەری چاکسازی کشتوکاڵ – عومەر عارف مامۆستا – کامەران موکری شاعیر – د. کەمال فواد مامۆستای زانکۆ – ئیحسان حیکمەت سەرپەرشتیاری پەروەردەیی – عیزەت سەعید کابان بەرێوەبەری داهات – جەمال محەمەد سەعید خەیات بەڵێندەر – کەمال مستەفا ئەندازیار – وریا نوری ئەندازیار – ڕەئوف مەعروف خاوەنی کتێبخانەی گەلاوێژ – ئیسماعیل محێدین دەرمان ساز – عەبدولعەزیز ئەلحاج مەعروف بازرگان – مەحمود بابان پارێزەر – تەها بابان چیرۆک نوس - عەبدوڵڵا زەنگەنە بەرێوەبەری بانکی کشتوکاڵ - موحەرەم محەمەد ئەمین نوسەر – محەمەد مستەفا پارێزەر – #ئەحمەد هەردی# شاعیر – سامی حسەین نازم بەرێوەبەری پەروەردەی سلێمانی – عومەر مستەفا سەرپەرشتیاری پەروەردەیی – عەبدولغەفور مەلا عەلی سەرپەرشتیاری پەروەردەیی یەکەم – شیروان عەلی ئەمین بەرێوەبەری قوتابخانە – دکتۆر ڕەشید ئەحمەد مامۆستای زانکۆ، حاجی ساڵح بەڵێندەر.
تێبینی:- ئەوەی کە گرنگە لەم بروسکەیەدا ئەوەیە چۆنێتی بیرکردنەوەی ڕۆشنبیرانی ئەو کاتەیە کە بە عەقڵیەتێکی جیهان بینیەوە بیریان لە ئازادی و سەربەخۆی گشت گەلانی دونیا کردۆتەوە,
خەباتی گەلی ڤێتنام بە خەباتی خۆیان زانیوە وە لە هەر شوێنێکی ئەم دونیایە چەوساندنەوە ناعەدالەتی هەبووبێت دژ بە هەر نەتەوەیەکی داگیرکراو ئەم ڕۆشنبیرانە بە خەباتی خۆیان زانیوە, وەهەر سەرکەوتێکیش هەبووبێت بە سەرکەوتنی خۆیان داناوە لە هەموو جیهاندا.
لە ئەرشیفی غەفور ڕەشید داراغا
ئەم بروسکەیە لە ڕۆژنامەی بیری نوێ (الفکر الجديد) ژمارە 35 ڕێکەوتی #17-02-1973#
[1]