ئەگەریان دا بەمەگەر، کوڕێکیان بوو ناویان نا کاشکا.
ئەگەر، مەگەر، کاشکا، وشەی مەرجن، بۆ ئەنجام دان یان ئەنجام نەدانی کارێک بەکاردێت، لەناو پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکاندا، هەر کار و کردەوەیەک یان هەر پەیمان و بەڵێنێک ئەگەر یان مەگەری تێکەوت، دەبێت دەستی لێبشۆیت و بەتەمای نەبیت، چونکە ئەو قسانە هیچیان لێپەیدا نابێت.[1]