ئەگەر یەکێتی نەبێ، جودایی چاکە.
یەکێتی مەبەست لە بەهێزی پەیوەندی کۆمەڵایەتییە لەنێوان خێزان، بنەماڵە، خێڵ یان هۆزدا، بە جۆرێک کە هاوئاهەنگی لە ئاستێکی باڵادایە، هەر کاتێک کەلێن و درز کەوتە نێوان ئەندامەکان، پەیوەندی کۆمەڵایەتی هەڵوەشێ و یەکێتی نامێنێ، ئیتر هەر کەسە و بۆ خۆی ئەژی و بەرژەوەندی خۆی دەپارێزێت.[1]