ئەڵێی: ئاشی ئاو کەوتووە.
مەبەست لە ساتەوەختێکی تەواو بێدەنگی و خامۆشییە بۆ کەسێک کە بە ئاگایی یان بێئاگایی، ڕووداوێکی لە دەست قەومابێ و هیچ نەڵێ، بێدەنگی لەو جۆرە، چووێنراوە بە ئاشی لە ئاو کەوتوو، کە جۆرێک بێدەنگی درووست دەکات، کورد وتەنی گوێت لە خشەی مێرووە. [1]