ئەڵێی: بازاڕی شێخ هەمزەیە.
هەموو ئیش و کارێک یان سەودا و مامەڵەیەک کە پشێویی و پەرشوبڵاوی تێکەوت، ئیش و کارەکانی تێدا بەباشی ناڕوات، پەندەکە بۆ کاسب کارێک یان مامەڵەچییەکی بازاڕ بەکاردێت کە لەسەودادا زۆر شپرز و سەرلێشیواو بێت، مامەڵەکردن لەگەڵیدا بێزارکەر بێت. [1]