ئەڵێی: ئاو لایداوە.
گەر کەسێک بکەویتە ناو چەمێک یان ڕووبارێکەوە، لەئەنجامدا بخنکێ و بمرێ، دوایی تەرمەکەی سەر ئاو دەکەوێ، ئاوی چەمەکە یان ڕووبارەکە لە تەنکاییەکدا ڕایدەگرێ، لە کوردەواردا دەڵێن ئاو لایداوە، واتە: کەسەکە مردووە، ئەم پەندە بۆ کەسێک بەکاردێت کە لەبەر نەزانی یان خەفەتباری، بێدەنگ و کڕوکپ بێت. [1]