ئەڵێی ئەسپی بۆ زینکراوە.
لە کوردەواردا لە چەند کاتێکدا ئەسپ زین دەکرێت، یەکێک لەو کاتانە، مەراسیمی بووک گوستنەوەیە، (لە کەلتووری کوردیدا بووک بە ئەسپ دەگوێزرێتەوە) کەسێک ژن بخوازێت، لە ڕۆژی گواستنەوەدا دەڵێن: ئەسپی بۆ زین کراوە، واتە: ژنی بۆ دەگوێزنەوە، پەندەکە بۆ یەکێک بەکاردێ کە بۆ کارێک بەپەلە بێت.[1]