ئەڵێی: بۆ سەر ئاگر هاتوویت.
هەر شتێک بخریتەسەر ئاگر، خۆی بۆ ناگیرێت و دەسووتێت، پەندەکە مەبەستی لە میوانداریی بەپەلەیە، هەندێک جار واڕێدەکەوێ، کەسێک میوانێکی دێت، لەسەردانێکی کوورتدا میوانەکە دەیەوێ، بەو سەردانە خێرایە، لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە گلەیی لەسەر خۆی لابدات، بۆیە خاوەنماڵ پێی دەڵێ: ئەڵیی لەسەر ئاگر دانیشتووی، پەلەت چییە لە ڕۆشتن. [1]