ئەڵێی: بەردی ئاوەسووە.
ئاوەسوو: بە بەردێک ئەوترێ کە ئاو بۆ کاتێکی درێژ لێی دابێت، لە ئەنجامدا بەردەکە لووس بووبێت یان لە کوردەواردا دەڵێن: سوواوە، پەندەکە بە کەسێکی ڕووقایم یان ڕوودار دەوترێ کە لە ڕەفتار و کردار و گوفتاریدا هیچی پێ شەرم نەبێ، ئەوەی بیەوێت بیکا. [1]