ئەڵێی: بەردی بن گۆمە.
گۆم: ئاوی ڕاوەستاوی قوڵ (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە) بە جێگەیەک لە ئاوی چەم و ڕووبارەکان دەوترێ کە پەنگ دەخواتەوە و مەنگ دەبێتەوە، بەردی بن گۆم، بەو کەسانە دەوترێ کە کڕوکپن و قسەناکەن، بێدەنگ لە جێگەیەکدا دانیشتوون، گەر قسەش بکەن، قسەیان مەنگ و لێلە و بەئاسانی کەسی ئاسایی تێی ناگات. [1]