ئەڵێی: بووکە بەبارانێیە.
بووکە بەبارانێ: نەریتێکی کوردانەیە، بۆ باران بارین پەیڕەو دەکرێت، منداڵان بووکێکی دارین درووست دەکەن، لەکاتی بێبارانیدا ماڵ بە ماڵ دەیگێڕن، بۆ ئەوەی ماڵەکان ئاوی پێدابکەن، بەنیازی باران بارین. بە یەکێک ئەوترێ کە لە وەرزی باران باریندا سەرتاپای تەڕ بێت. [1]