ئەڵێی: پەشتەماڵی حەمامە، هەردەمەی بە بەری یەکێکەوەیە.
پەشتەماڵ: تەنراوێکی ئەستوورە، ناوقەد تا ئەژنۆی پێ دادەپۆشرێت (فەرهەنگی خاڵ) بۆ خۆ وشک کردنەوە بەکاردێت، پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێت کە پیاو ڕۆژگار بێت، لەگەڵ گەڕانی چەرخی ڕۆژدا، هەر دەمەی کار بۆ کەسێکی دەست ڕۆشتوو بکات. ئەم کەسانە هیچ باکی نەریت، نەتەوە و خاکیان نییە. [1]