ئەڵێی پیرێژنی دۆ ڕژاوە.
ئافرەتی بە تەمەن و دنیادیدە لەگەڵ چوونە تەمەنێکی زۆرەوە، لە کوردەواردا پێیان دەوترێ پیرێژن، ئیتر تاقەتی هەموو کارێکیان وەک جاران نامێنێت، کاتێک بە لەرزە لەرزی دەستەکانی دۆ تێدەکا و دەڕژێت، تووڕە دەبێت، بە یەکێ ئەوترێ کە خەمێکی گەورەی لێنیشتبێت و بۆی چارەسەرنەکرێت، لەسووچێکدا مڕومۆچ دابنیشێت، پێی دەوترێ (ئەڵێی پیرێژنی دۆ ڕژاوە) .[1]