کچە شانۆکارێکی کوردی کەرکووکی لە نمایشی شانۆیی هەشت وڵاتدا وەک باشترین ئەکتەری کچ هەڵبژێردرا کە دواترینشیان لە ڤیستیڤاڵی شانۆیی تەرابلۆس بوو لە وڵاتی لوبنان.
سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان لقی کەرکووک ڕاگەیاندنراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هاتووە: #هەوار فارس#، هونەرمەند و شانۆکار لەنێو نمایشی هەشت وڵاتدا بە باشترین ئەکتەری کچ هەڵبژێردرا، بە ناوی لقی کەرکووکی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە گرووپی شانۆیی هەوار دەکەین کە بە نوێنەرایەتیی کوردستان ئەو نازناوەیان بەدەست هێناوە و لە هەشت وڵاتدا خەڵاتی باشترین ئەکتەری کچی پێ بەخشراوە.
دواترین بەشداریی گرووپی شانۆیی هەوار بە نوێنەرایەتیی هەرێمی کوردستان لە فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی شانۆیی تەرابلۆس لە لوبنان بوو کە لەو فیستیڤاڵەدا کچە هونەرمەندی کەرکووکی هەوار فارس خەڵاتی باشترین کچە شانۆکاری بەدەست هێنا لە نمایشی مۆنۆدرامای ''وەک قەقنەس دەسووتێم'' کە لە نووسینی #گەزیزە عومەر#، سینۆگرافیا و دەرهێنانی نەژاد نەجم و نواندنی هەوار فارس و جێبەجێکاری میوزیک، #سیروان عومەر#ە.
ئامادەکردنی: #سارا سەردار#
[1]