ئەڵێی حوشتری ناو پەمووە.
پەموو: ڕووەکێکە (لۆکە) بەرهەم دێنێت، لە قاوغێکدایە لە بەشی سەرەوەی ڕووەکەکە، پشتی حوشتریش گەنە موویەکی پێوەیە لە پەندەکەدا بە لۆکە چووێنراوە، هەروەها حوشتر قەبارەی گەورەیە لەناو کێڵگەی پەموودا وننابێ، پەندەکە بۆ شتێک بەکاردێ کە دیار بێ و نەشاردرێتەوە.[1]