ئەڵیی کاسەی چەورە.
کاسە: جۆرە دەفرێکی دارینە (فەرهەنگی خاڵ) لە (مس)یش درووست دەکڕێت، لە کوردەواردا بە گڵێنەی قوڕیش دەڵێن کاسە، کاتێک شیوی تێدا لێدەنرێت، تەواو چەور دەبێت، چەوربوون واتە: ئاو ناگرێتە خۆی یان تەڕنابێت، پەندەکە بە کەسێک ئەوترێت کە هیچ قسەیەک ناگرێتە خۆی، چی ببیستێ بڵاوی دەکاتەوە. [1]