ئەڵێی کەری دەروێشە، سەر بە هەموو ماڵیکدا ئەکا.
دەروێش: کەسێکی خواپەرست، بێماڵ و حاڵە و تۆبەکارە، پەیڕەوی تەریقەتی قادری دەکا، ڕیش دەتاشێ و پرچ درێژ دەکات (فەرهەنگی شێخانی) بە پێ یان بە کەر دەگەڕێ، ماڵە و ماڵ دەکا، پێخۆری ڕۆژ پەیدادەکەن، پەندەکە بە کەسێک دەوترێ کە هیچ نەگرێتە خۆی و دنیای لا گرنگ نەبێت. [1]