ئەڵێی کەڵەشێری کلک هەڵکێشراوە.
هەموو شتێک بە سرووشت دیمەنی جوانە، کەڵەشێر یەکێکە لەو پەلەوەرانەی کە سەرنج ڕاکیشە، هەندێک کەڵەشێر هەیە، خۆی قەبارەی بچووکە، کورد دەڵێ: قەزەمە و نمووی نییە، گەر کلکی هەڵبکێشرێت و سرووشتەکەی بشێوێنرێت، دیمەنێکی ناشرینی دەبێت، پەندەکە بە کەسێکی بێنمووی بچووک ئەوترێت کە هەمیشە خۆی دەرخات.[1]