ئەڵێی کەڵەشێری ناوەختە.
کەڵەشێر، کەڵەباب هەندێک جار لە ناوەختا ئەخوێنێ، کورد ئەڵێ: نەگبەتی دەهێنێت بۆ خاوەنەکەی یان دەیفرۆشێ یان سەری دەبڕێت، پەندەکە بە کەسێک ئەوترێت کە شوێن و کات نەناسێت، ئەو ڕەفتار و کردارانەی دەیکات لە کات و شوێنی خۆیدا نەبێت، دەبێتە بەڵا بۆ خاوەنەکەی. [1]