ئەڵێی کەوی بنێشتەتاڵ خواردووە.
بنێشت: بەرهەمی داری دارەبەنە، دارێکی کوێستانییە، قەزوان و گەلێک بەری تر دەگرێت، بنێشتەتاڵ یان بنێشتەکاڵ بۆ چارەسەری هەندێک نەخۆشیش بەکاردێت، لە کوردەواردا دەڵێن: هەر کاتێک کەو بنیشتەتاڵ بخوات، دەنگی خۆش دەبێت. پەندەکە بە کەسێکی دەنگ زوڵاڵی دەنگ خۆش ئەوترێت.[1]