ئەڵێی لە گەرووی مار دەرهاتووە.
مار: خشۆکێکی ترسناکە بە هەر کەسێکەوە بدات، ناچار بە مردنی دەکات، کەس ناتوانێت دەست بکات بە دەمی ماردا، بەتایبەتیی کاتێک کە شتێکی قوتدابێت و بتەوێ دەریبێنیتەوە، دەرهێنانی نێچیر لە دەمی مار، ئازایەتی و بوێری ئەوێ، پەندەکە بۆ کەسێک بەکاردێت کە سەرڕاست و ڕاستگۆ و بوێر بێت. [1]