ئەڵێی: گۆشتی قازی خواردووە.
قاز یەکێکە لەو پەلەوەرانەی کە بە دەنگی زل و گەورە ناسراوە، لە جێگەی دوورەوە دەنگی دەبیسترێ، لە گوندەکاندا زۆر جار بۆ پاسەوانی پەلەوەرەکان بەکاری دێنن، مەبەست لە کەسێکی دەنگ گەورەیە کە بە دەنگی بەرز قسەبکات و هەموو دەوروبەر تێبگەیەنێ کە دەڵێت چی. [1]