بەرهەم ساڵحبەرهەم ساڵح، لە کێبڕکێی کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار دووردەخرێتەوە
پەرلەمانتارێکی
پارتی دیموکراتی کوردستانپارتی دیموکراتی کوردستان باس لە بوونی ڕێککەوتنێکی سەرەتایی لەگەڵ
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات، بۆ گۆڕینی بەرهەم ساڵح وەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.
وەفا محەمەد کەریم، پەرلەمانتاری پارتی لەو بارەوە دەڵێت: ڕێککەوتنێکی سەرەتایی هەیە لەگەڵ یەکێتی نیشتمانی بۆ گۆڕینی بەرهەم ساڵح لە کاندیدبوون بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار و دیاریکردنی کاندیدێکی هاوبەش بۆ سەرۆک کۆماری نوێی عێراق.
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی دەشڵێت: ئێمە سوورین لەسەر کشانەوەی بەرهەم ساڵح لە کاندیدبوون بۆ سەرۆک کۆماری نوێی عێراق و ئەو پرسە لای پارتی یەکلابووەتەوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، چەند مانگێکە پارتی و یەکێتی لەسەر کاندیدی پۆستی سەرۆک کۆمار کێبڕکێ لەنێوانیان هەیە.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,560 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!