گۆڕان داوایەکی یەکێتی ڕەتدەکاتەوە
ڕێگەنادات
قوباد تاڵەبانیقوباد تاڵەبانی لە گۆڕانکاری پۆستە ئیدارییەکان بەردەوام بێت
بزووتنەوەی گۆڕانبزووتنەوەی گۆڕان داوایەکی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕەتکردووەتەوە، بەوەی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم گۆڕانکارییە ئیدارییەکان بکات.
بەپێی ئەو زانیارییانەی تایبەت دەست بوار کەوتووە، لە میانی گفتوکۆکانی نێوان هەردوولا بۆ ئاڵوگۆڕی پۆستە ئیدارییەکانی سلێمانی، گۆڕان داوایەکی یەکێتی ڕەتکردووەتەوە.
هەر بەپێی زانیارییەکان، داواکارییەکەی یەکێتی ئەوە بووە، کە قوباد تاڵەبانی لەلایەن هەردوولاوە سەرپشک بکرێت، بە گۆڕانکاری لە پۆستە ئیدارییەکان، بەو پێیەی ئەو کەسی یەکەمی حکومەتی هەرێمە لە
سلێمانیسلێمانی.
زانیارییەکان باس لەوەش دەکەن، کە گۆڕان ئەو داواکارییەی ڕەتکردووەتەوە و جەختیکردووەتەوە، ئەوان بە ڕێککەوتنی سیاسی ئەو پۆستانەیان وەرگرتووە و دەبێت بۆ ئاڵوگۆڕی پۆستەکانیش ڕێککەوتنی سیاسی نوێ بکەن.
بوار زانیویەتی، یەکێتی نایەوێت وەک پێشوو مامەڵە لەگەڵ گۆڕان بکات و ئەو پۆستانەی لە سنووری سلێمانی هەیەتی پێبداتەوە، بۆیە دەیەوێت قوباد تاڵەبانی گۆڕانکارییەکان بکات.
[1] کوردیپێدیا بەرپرس نییە لە ناوەڕۆکی ئەم تۆمارە و خاوەنەکەی لێی بەرپرسیارە. کوردیپێدیا بە مەبەستی ئەرشیڤکردن تۆماری کردووە.
ئەم بابەتە 1,371 جار بینراوە
ڕای خۆت دەربارەی ئەم بابەتە بنووسە!